بە فەرمی مۆبایلی OnePlus 9RT بە سناپدراگۆن 888 و ڕوونمای OLEDـی 120 هێرتز و زیاترەوە نمایشکرا

کۆمپانیای وەنپڵەس زنجیرەی OnePlus 9ـی نوێ کردەوە بە مۆبایلی وەن پڵەس 9RT، کە وەشانێکی باشترکراوی مۆبایلی وەن پڵەس 9Rـە.

ڕوونمایەکی قەبارە 6.62 ئینجی هەیە،کە خاوەن پانێڵی E4 کۆمپانیای سامسۆنگ دەبێت لەجۆری OLED بە ڕوونی 1080*2400 پێکسڵ، و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 600 هێرتز، و خاوەن بروانامەی HDR 10+ـە.

چیپسێتی سناپ دراگۆنی 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە هەردوو بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت 12 گێگابایت بەردەست دەخرێت لە جۆری LPDRR5 و هەروەها بە هەردوو بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت لە جۆری UFS 3.1. هەروەک سیستەمێکی ساردکردنەوەی هەیە بە ناوی Space Cooling بۆ ساردکردنەوەی مۆبایلەکە.

ئەم مۆبایلە خاوەنی چوار کامێرایە، کامێرای سەرەکی بەروونی 50 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری (Sony IMX 766). هەروەها توانای هەیە بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات و کامێرای گۆشە فراوانی بەروونی 16 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە روونی 2 مێگاپیکسڵ و هەروەها کامێرای سێڵفی بەروونی 16 مێگاپیکسڵ بە هەستەوەری (IMX 471)، کە توانای هەیە بە روونی 1080 و 30 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکات.

وەنپڵس 9RT پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر.کاتژمێری تێدا جێگیرکراوە و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات و توانای هەیە بە 29 خولەک تەواوی پاترییەکە بارگاوی بکاتەوە. پەنجەمۆری ژێر روونمای لەسەر جێگیرکراوە و خاوەنی بڵندگۆی Stereo ـیە کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos دەکەن و هەروەها پشتگیری Wi-Fi 6 و Bluetooth 5.2 و NFC دەکات.

نرخی مۆبایلەکە لە چین بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 (3299 یوانی چینی) دەبێت کە بەنزیکی دەکاتە 512 دۆلاری ئەمریکی و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 و گێگابایت نرخی (3499 یوانی چینی) دەبێت کە بە نزیکی دەکاتە 543 دۆلار. هەروەک بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت نرخی (3799 یوانی چینی) دەبێت کە بە نزیکی دەکاتە 590 دۆلاری ئەمریکی.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YNW9Pd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە