ئەپڵ MacBook Proـی نوێی بە چیپی M1 پرۆ و M1 ماکس و بوونی نۆچ و نرخی سەرسوڕهێنەرەوە نمایشکرد

ئەپڵ لە‌ بۆنەکەی شەوی رابردوودا، MacBook Proـی نوێی بە دوو قەبارەی جیاواز و بە دیزاین و چیبی نوێی تایبەت بەخۆی نمایشکرد، کە بە رەنگەکانی خۆڵەمێشی و زیوی لە هەفتەی داهاتوو بەردەست دەخرێت.

لاپتۆپەکان بە دوو قەبارەی روونما بەردەست دەخرێن، قەبارەی 14.2 ئینجی بە روونی 1964*3024 پیکسڵ و قەبارەی 16.2 ئینجی بەروونی 2234*3456 پیکسڵ. هەردوو روونماکە پشتگیری لە تایبەتمەندی ProMotion دەکەن کە پشتگیری لە نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکەن. هەردوو روونماکە پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی mini LEDـی و HDR دەکەن. روونماکان نۆچییان هەیە کە کامێراکانی تێدا جێگیر کراوە و توانای ڤیدیۆ تۆمارکردنی بە روونی 1080p هەیە. ئەپڵ ئاماژە بەوەدەکات کامێراکان دوو هێندە باشتر کراون بە بەراورد بە نەوەی پێشوتر.

ئەپڵ لەگەڵ لاپتۆپەکان دوو چیپی نوێشی راگەیاند، کە M1 پرۆ و M1 ماکسە و لە ماکبووک پڕۆ نوێیەکان بەکاری هێناون. چیپی M1 پرۆ قەبارەی 5 نانۆمەترە و یەکەی ناوەندی (CPU)ـی 1.5 خێراترە بەراورد بە نەوەی پێشوتری و 16 ناوکی گرافیک لە خۆدەگرێت کە 2 هێندە خێراترە بە نەوەی پێشتوتری M1 و بژاردەی ڕامی تاکو 32 گێگابایت بەردەست دەبێت. لەبەرامبەردا چیپی M1 ماکس هەمان هێزی یەکەی ناوەند(CPU)ـی هەیە وەکو چیپی M1 پرۆ، بەڵام خاوەنی دوو هێندەی ناوکی گرافیکه بە بەراورد بە چیپی M1 پرۆ، کە 32 ناوکی گرافیکی لە خۆدەگرێت و 4 هێندە گرافیکی خێراترە لە نەوەی پێشوتری ‌M1 و بە بژاردەی ڕامی تاکو 64 گێگابایت بەردەست دەبێت.

هەر یەک لە لاپتۆپەکان خاوەنی 3 دانە دەرچەی Thunderbolt و هەر یەکە لە دەرچەکانی HDMI و SD Card و MagSafe گەڕاندۆتەوە، و دەرچەی هێدفۆن جاکیش لەخۆ دەگرن. ڕوونمای هەستیاری Touch Barـی بە چەند دوگمەیەکی ئاسایی گۆریوە و بەمەش ماڵئاوایی لە تاچ باڕ کرا کە 5 ساڵ لەمەوبەر لە ماکبووکەکان بەردەستی کرد. ئەم ماکبووکە پڕۆ نوێیانە خاوەن شەش بڵندگۆن کە پشتگیری لە تەکنەلۆژیاکانی Spatial Audio و Dolby Atmos دەکەن.

لە رووی پاترییەوە ئەپڵ ئاماژە بەوەدەکا روونما 14 ئینجەکە بەرگەی 17 کاتژمێر لە سەیرکردنی ڤیدیۆ دەگرێت، کە 7 کاتژمێر زیاترە لە توانستی MacBook Proـی پێشتر و وە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای 67 یان 96 وات دەکات لە ڕێگەی MagSafe. ئەمە لەکاتێکدا روونما 16 ئینجەکە بەرگەی 21 کاتژمێر لەسەیرکردنی ڤیدیۆ دەگرێت کە 10 کاتژمێر زیاترە لە نەوەی پێشتری و وە پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرای 140 وات دەکات و ئەپڵ دەڵێت کە تەنها لەماوەی 30 خولەک دەتوانێت %50 پاترییەکە بارگاوی بکاتەوە.

لاپتۆپەکان بە بژاردەی بیرگەی 512 گێگابایت تاکو 8 تێرابایت لەجۆری SSD بەردەست دەخرێن. نرخی دستپێکی روونما 14 ئینجییەکە 1999 دۆلار دەبێت، و نرخی دەستپێکی روونما 16 ئینجییەکە 2499 دۆلار دەبێت. ئێستا داواکاری پێشوەختەی دەستی پێکردووە و لە ڕێکەوتی 23 مانگ ڕەوانە کریارە پێشوەختەکان دەکرێت و لە 26ی 10 بۆ هەمووان بەردەست دەکرێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vphNoL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە