بە فەرمی مۆبایلی IQOO Z5x بە چیپسێتی Dimensity 900 و کامێرای 50 مێگاپیکسڵی و روونمای 120 هێرتزی نمایشکرا

دوای ئەوەی لە مانگی رابردوو مۆبایلی IQOO Z5 نمایشکرا، ئەمرۆ مۆبایلێکی دیکە لە زنجیرەکە بە پاشگری x نمایشکرا. مۆبایلەکە خاوەنی روونمایەکی LCD ییە بە قەبارەی 6.58 ئینج بەڕوونی +FHD بە تێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. روونماکە نۆچێک لەخۆدەگرێت کە کامێرای سێڵفییەکەی تێدا جێگیرکراوە بەڕوونی 8 مێگاپیکسڵ.

لە دواوە دوو کامێرای لەخۆدەگرێت کامێرای سەرەکی بەروونی 50 مێگاپیکسڵ و کامێرای ماکرۆ بەروونی 2 مێگاپیکسڵ.

جێگەی باسم، مۆبایلەکە چیپسێتی Dimensity 900 لەسەر جێگیرکراوە، و هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت.

مۆبایلەکە تایبەتمەندی RAM Virtual لەخۆدەگرێت، کە رێگەت پێدەدات بیرگەی مۆبایلەکە وەک ڕامی زیاتر بەکاربهێنیت. بۆ بژاردەی ڕامی 6 گێگابایت دەتوانیت 1.5 گێگابایت بیرگە وەکو رام بەکاربهێنیت و بۆ بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت دەتوانیت 4 گێگابایت بیرگە وەکو رام بەکاربهێنیت.

پەنجەمۆری مۆبایلەکە لەسەر دوگمەی Power جێگیرکراوە، و هەروەها سیستەمی ساردکردنەوەی تێدا بەکارھاتووە کە لە پێنج چین پێکدێت. هەروەک مۆبایلەکە پشتگیری لە Wi Fi 6 و نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

پاترییەکی 5000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆدەگرێت و پشتگیری لە بارگاویکەرەوەی خێرا دەکات بەهێزی 44 وات و توانای هەیه %58 پاترییەکە لەماوەی 30 خولەک بارگاوی بکاتەوە.

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 بریتییە لە 250 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 265 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 و گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت نرخی بریتییە لە 300 دۆلار. لە ئێستادا داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە دەستی پێکردووە.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3vvR6Pf
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە