بە فەرمی جۆری جیهانی مۆبایلی Huawei Nova 9 لە ئەوروپا بە نرخی دەستپێکی 499 یۆرۆ نمایشکرا

دوای نزیکەی مانگێک لە نمایشکردنی مۆبایلی Huawei Nova 9 لە چین، هواوی جۆری جیهانی مۆبایلەکەی نمایشکرد، بەڵام جۆری پرۆیەکەی تەنها لە چین بەردەست دەبێت.

مۆبایلەکە بە چیپسێتی Snapdragon 778 4G بەهێزکراوە و بە بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت و بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەبێت. ڕوونمایەکی لا چەماوەی لە جۆری OLED لەخۆدەگرێت بەقەبارەی 6.57 ئینج بەتێکڕایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز. پاترییەکی 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیرکراوە کە پشتگیری بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات.

لە دواوەیدا خاوەن 4 کامێرایە، کە کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری RYYB کە 40% ڕەنگی زیاتر دەبەخشێت وەک لە هەستەوەرێکی ئاسایی، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای دوو مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی. ئەمە و کامێرایەکی 32 مێگاپێکسڵ لە پێشەوەی هەیە و توانای هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکات.

مۆبایلەکە بەڕووکاری EMUI 12 بنچینەکراو لەسەر Android 11 کاردەکات، بەڵام بەبێ بوونی هیچ خزمەتگوزارییەکی گوگڵ. شایەنی باسە مۆبایلەکە بەڕەنگی رەش و شین لە سەرەتای مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت بە نرخی 499 یۆرۆ.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3Bfz5Gh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە