بە فەرمی مۆبایلی Honor Play 5 Youth بە ڕوونمای 120 هێرتز و چیپسێتی Dimensity 900 نمایشکرا

ئۆنەر مۆبایلێکی دیکەی لە زنجیرەی Play 5 نمایشکرد کە وەشانێکی باشتر کراوە لە مۆبایلی Play5 5G لەرووی چیپسێت و پاتری.

مۆبایلەکە روونمایەکی LCD بەقەبارەی 6.67 ئینج بەروونی FullHD+ بەتێکرایی نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لەخۆ دەگرێت و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای DCI-P3 دەکات بۆ ڕەنگەکان.

خاوەن کامێرایەکی سێڵفییە بە روونی 16 مێگاپیکسڵ، هەروەها لەدواوەی دوو کامێرا لەخۆدەگرێت، کە کامێرای سەرەکی بەروونی 64 مێگاپیکسڵ و کامێرایەکی Depth بە ڕوونی 2 مێگاپیکسڵ.

چیپسێتی Dimensity 900 لەسەر جێگیرکراوە و بژاردەی ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی RAM Virtual دەکات کە ڕێگەت پێدەدات 2 گێگابایتی بیرگە وەکو ڕامی زیاتر بەکاربهێنیت. بژاردەی بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت بەردەست دەخرێت. پاترییەکی 4300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەخۆدەگرێت پشتگیری بارگایکەرەوەی خێرا دەکات بە هێزی 66 وات، کە توانا هەیە %50 پاترییەکە لەماوەی 15 خولەک بارگاوی بکاتەوە.

هەستەوەری پەنجەمۆری لەسەر دوگمەی Power جێگیر کراوە و تایبەتمەندییەکانی GPU Turbo لەخۆدەگرێت بۆ بەدەستهێنانی توانای پێویست بۆ یاریکردن. هەروەها پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم و NFC دەکات و دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆدەگرێت.

نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 280 دۆلار و نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتیە لە 315 دۆلار و ئێستا داواکاری پێشوەختەی دەستی پێکردووە و لەڕێکەوتی 1 ـی مانگی داهاتوو بەردەست دەبێت لە چین.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3Eqmlyb
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە