سۆنی پاش سێ ساڵ و نیو لە ئاشکرا کردنی کامێرای a7 III و پاش چاوەڕوانیەکی زۆر نوێترین نەوەی ئەم ژێر زنجیرەیەی ڕاگەیاند کە کامێرای a7 IV ـیە.
لەم کامێرایەدا چەندین چاکسازی ئەنجام داوە و ڕوونیشە کە چاکسازیەکە لە نرخەکەیدا نیە و ئەم کامێرایە بەرزترین نرخی هەیە لە هەموو نەوەکانی a7 ـدا، بەڵکو چاکسازیەکان لە شێوەی کامێراکە و جووڵەی ڕوونما و دووگمەکان و چەند بەشێکی دیکەدان.
ئەم کامێرایە چەند تایبەتمەندییەکی کامێرای سۆنی a7s III و سۆنی a1 لە خۆدەگرێت.
ئەم کامێرایە هەمان سیستمی ڕوونکردنی خوودکار (فۆکەس کردن) ـی کامێرای ئەلفا ١ لە خۆدەگرێت و هەمان سیستمی بەکارهێنانی کامێرای سۆنی a7sIII.
بگۆڕی حاڵەتەکانی وێنەگرتن (مۆد دایاڵ) باشتر کراوە و چەندین بابەتی بۆ زیادکراوە.
باشترکردنی توانستی کامێراکە لە حاڵەتی ڕووناکی کەم.
باشتر کردن و بەرزکردنەوەی ئاستی ڕەنگ، داینامیک ڕەینج و باشترکردنی دیاریکاری ڕەنگی پێست.
شوێنی دەست و هەڵگرتنی کامێراکە باشتر کراوە بۆ هەڵگرتنێکی ئاسانتر و توانستی کۆنترۆڵکردن.
دەرچەی HDMI بۆ زیادکراوە بە قەبارەی ئاسایی خۆی، وە لە کۆتایدا دەنگی داخەر یان شەتەری بەرز گێڕاوەتەوە بۆ کامێراکە و هەستێکی تایبەتی هەیە لە کاتی وێنەگرتن.
لێرەدا ووردەکارییەکانی کامێراکە دەخەینە ڕوو.
گشتی
درووستکار: سۆنی
بەرواری بڵاوبوونەوە: ٢١-١٠-٢٠٢١
جۆری بۆدی: SLR-style mirrorless
هەستەوەر
جۆری سێنسۆر:BSI-CMOS
قەبارەی سێنسۆر:فوولفرێم
ڕوونی: ٣٣ مێگاپێکسڵ
پێوانەی وێنە: 7008X4672
ئایزۆی بنەڕەتی: ۱۰۰ـ٤۰،۰۰۰
ئایزۆی بەرزکراوە: ٥۰ـ ۱۰۲،٥۰۰
پشتگیری فایلی جۆری RAW: پشتگیری دەکات
ڕوونکردنی خوودکار
ژمارەی خاڵەکانی ڕوونکردن “Focus point”: ١٥٣ خاڵ
بەستەری هاوێنە
بەستەری هاوێنە: E Mount
ژمارەی هاوێنەی بەردەست:155 هاوێنە(تەنها هاوێنەکانی براندەکە خۆی، بەبێ بگۆڕی بەستەر)
ڕوونما
جووڵەی ڕوونما: هەیە
قەبارەی ڕوونما: ۳ ئینچ
ڕوونی ڕوونما: ۱ ملیۆن و ٤۰۰ هەزار خاڵ
هەستیاری بە بەرکەوتن: هەیە
ڤیدیۆ
ڕوونی ڤیدیۆ: UHD 4K 30p (full sensor) UHD 4K 60p (1.5x Crop)
دەرچەی مایکرۆفۆن: هەیە
دەرچەی بیستۆک: هەیە
پەیوەستکردن
شوێنگر”GPS”: هەیە
پەیوەستکردنی هەوایی “wi-fi”:هەیە
لە ڕووی فیزیکی
کێشی کامێراکە: ٦٥٩ گرام
تایبەتمەندییە فۆتۆگرافییەکان
خێراترین خێرایی شەتەر:1/8000s
خاوترین خێرایی داخەر:30s
چرکاندنی بەردەوام: 10fps
لێرەدا تەنها ئەوە ماوەتەوە کە نرخی کامێراکە ئاشکرا بکەین.
نرخی تەنها لاشە(بۆدی) ئەم کامێرایە ٢٤٩٩ دۆلاری ئەمریکیە و لە ماوەیەکی نزیکدا بەردەست دەخرێت.
لێرەشەوە دەتوانن بینەری شێوازی کامێراکەبن لە چەند وێنەیەکی فەرمیدا.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Ze5jUF
via IFTTT