کۆمپانیای شاومی زنجیرە مۆبایلی نوێی Xiaomi Civi ڕاگەیاند و یەکەمین بەرهەمی لە زنجیرەکە نمایش کرد

 

کۆمپانیای شاومی ئەمڕۆ لە چین نوێترین مۆبایلی ئاست ناوەندی نزیک ئاست بەرزی نمایش کرد، کە جێگرەوەی زنجیرەی CC ـی ئاست ناوەندی نزیک ئاست بەرز بوون، زنجیرەکە لە ژێر ناوی Xioami Civi ـیە

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 778G بە قەبارەی 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری OLED بە ڕوونی +1080 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز

 

هەروەها بڕوانامەی +HDR10 لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی دەگاتە 950 نێت، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

پاترییەکی 4,500 مللی/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات و بڵندگۆی جۆری Stereo لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی Dolby Atmos و Hi-Res دەکات

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 400 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 440 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 495 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3obx1vT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە