مۆبایلی Xiaomi 11 Lite 5G NE بە چیپسێتی سناپدراگۆن 778G و زیاترەوە نمایش کرا

 

شاومی لەگەڵ نمایش کردنی زنجیرەی Mi 11T، نوێترین مۆبایلی بە ناوی Xiaomi 11 Lite 5G NE نمایش کرد، ڕوونمایەکی قەبارە 6.55 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تایبەتمەندی +HDR10 دەکات

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 778G قەبارە 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە، هەروەها لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای ماکرۆ بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت

پاترییەکی قەبارە 4,250 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات، کار بە ڕووکاری MIUI 12 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و بڕوانامەی IP53 هەیە

 

نرخی بریتی دەبێت لە 369 یۆرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و بۆ ڕامی 8 گێگابایت بریتی دەبێت لە 399 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hBKGIJ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە