کۆمپانیای ڤیڤۆ ئەمڕۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی +Vivo X70 Pro نمایش کرد، کە کامێراکەی بە هاوبەشی کۆمپانیای ZEISS بەرهەم هێنراوە و چیپسێتی بەهێزی سناپدراگۆن 888 پڵەس لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاتری و ڕوونما و پارچەکانی دیکەشی باشتر کراوە
ڕوونمایەکی قەبارە 6.78 ئینجی لە جۆری Samsung E5 AMOLED بە ڕوونی 1,440*3,200 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی HDR ـەوە، هەروەها بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 300 هێرتز
پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات، هەروەها کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Samsung GN1 و کامێرای 48 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان بە هەستەوەری IMX598
هەروەها کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ بۆ 5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرای تایبەت بە تەڵخ کردنی وێنە بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها بۆ یەکەمین جار کۆمپانیای ڤیڤۆ چیپی ISP (Image Signal Processing) ـی تایبەت بە خۆی بە ناوی V1 لەسەر مۆبایلەکە جێگیر دەکات
خاوەندارێتی لە بڕوانامەی IP68 دەکات بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، هەروەها بە بیرگەی جۆری UFS 3.1 و ڕام لە جۆری LPDDR5 بەردەست دەبێت
نرخی بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 850 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 930 دۆلار و بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 1,085 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3l84Tqq
via IFTTT