پێدەچێت ئۆتۆمبێلی Tesla Roadster لە ساڵی 2023 دەست بە فرۆشتنی بکرێت بۆ یەکەمین جار

 

بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێسلا Elon Musk لە تۆڕی تویتەر ڕایگەیاند پێدەچێت لە ساڵی 2023 بۆ یەکەمین جار دەست بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی کارەبایی Tesla Roadster بکرێت، هەروەها ئەوەی ڕوونکردنەوە کە لەم ساڵ و ساڵی داهاتوو بۆچی ناتوانرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەست بە فرۆشتنی بکرێت، هۆیەکەی بۆ ئەو قەیرانەی ئێستای جیهان لە زۆرینەی پارچەکان و چیپ بە تایبەتی گەڕاندەوە

 

کۆمپانیاکە مانگی 11 ـی ساڵی 2017 بۆ یەکەمین جار ئۆتۆمبێلەکەی لە پێشانگایەکدا ڕاگەیاند، نرخی بریتییە لە 200,000 دۆلار و توانای هەیە لە ماوەی 1.9 چرکە لە 0 بۆ 60 میل ببڕێت، هەروەها پاترییەکی 200kWh لە خۆ دەگرێت کە توانای بڕینی مەودای 620 میلی هەیە بە یەکجار بارگاوی کردنەوە

پێشووتر، کۆمپانیاکە ڕایگەیاند بوو کە لە سەرەتای ساڵی 2020 دەست بە بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلەکە دەکرێت، بەڵام لە دواییدا کۆمپانیاکە ڕایگەیاند بەرهەم هێنانی ئۆتۆمبێلەکە دوا خراوە بۆ سەرەتای ساڵی 2022، هەروەها بەهۆی کەمی چیپەوە تەنها ئەم ئۆتۆمبێلە بەرهەم هێنانی دوا نەکەوتووە، بەڵکو ئۆتۆمبێلی Cybertruck ـیش بڵاو کردنەوەی دوا خراوە بۆ ساڵی داهاتوو



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jFyHLD
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە