بە فەرمی مۆبایلی Redmi 10 Prime بە چیپسێتی Mediatek Helio G88 و زیاترەوە نمایش کرا

 

نوێترین بەرهەمی کۆمپانیای شاومی بریتییە لە مۆبایلە نوێیەکەی بە ناوی Redmi 10 Prime کە ئەمڕۆ لە وڵاتی هیندستان نمایشی کرد، هەمان تایبەتمەندییەکانی Redmi 10 جۆری جیهانی لە خۆ دەگرێت بەڵام قەبارەی پاتری جیاوازە و قەبارەیەکی گەورەتری 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و 8 مێگاپێکسڵ بۆ کامێرای گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ لە خۆ دەگرێت

چیپسێتی Mediatek Helio G88 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 64 گێگابایت و 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 6,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات

 

ڕووکاری بەکارهێنەری MIUI 12.5 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 لەسەر جێگیر کراوە و نرخی بریتی دەبێت لە 170 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و 200 دۆلار دەبێت بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3BIfBdZ
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە