بە فەرمی تابلێتی Realme Pad وەک یەکەمین تابلێتی براندەکە نمایش کرا

 

بە فەرمی براندی ڕیەلمی یەکەمین تابلێتی نمایش کرد لە ژێر ناوی Realme Pad، ڕوونمایەکی قەبارە 10.4 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی 2000×1200 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و تەنکییەکی باشی هەیە کە تەنها 6.9 ملمە

 

چیپسێتی Mediatek Helio G80 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 32 گێگابایت و 64 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت و 4 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها لە پێشەوە و دواوەیدا کامێرای 8 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 7,100 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 18 وات دەکات، هەروەها چوار بڵندگۆ لە چوار لای جیاوازەوە لە خۆ دەگرێت، کە پشتگیری لە تایبەتمەندی Dolby Atmos دەکەن

کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری ڕیەلمی بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات و نرخی بۆ جۆری Wi-Fi و بیرگەی 32 گێگابایت و ڕامی 3 گێگابایت بریتییە لە 190 دۆلار، هەروەها بۆ هەمان بیرگە و ڕام بەڵام بە پشتگیری کردن لە LTE نرخی بریتییە لە 215 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت و پشتگیری کردن لە LTE و Wi-Fi نرخی بریتییە لە 245 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3BYmlUT
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە