بە فەرمی مۆبایلی Nubia Red Magic 6S Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس و زیاترەوە نمایش کرا

 

بە فەرمی مۆبایلی یاری کردنی Nubia Red Magic 6S Pro بە چیپسێتی نوێ، وەڵامدانەوەیەکی خێرا بۆ پەنجەکان، باشتر کردن لە سیستەمی سارد کەرەوە، نمایش کرا

 

مۆبایلەکە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسی لەسەر جێگیر کراوە و نەوەی حەوتەمی سیستەمی سارد کەرەوەی ICE 7.0 لە خۆ دەگرێت کە بەروارد بە نەوەی پێشووی، کە تایبەتمەندی Phase Change Materials (PCM) لە خۆ دەگرێت بۆ پاراستنی گەرمی پاتری مۆبایلەکە، هەروەها هاوشێوەی جۆری پرۆ سارد کەرەوەکەی 20,000 خولانەوەیە لە یەک چرکەدا

ڕوونمایەکی قەبارە 6.8 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 165 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 720 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها شانەی هەستیار لە خۆ دەگرێت کە توانای وەڵامدانەوەی بە 450 هێرتز هەیە و شانەیەکی هەستیاری نوێ لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونماکەیدا لە خۆ دەگرێت و پاترییەکی قەبارە 5,050 مللی ئەمپێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

بۆ جۆری جیهانی بە هەردوو بژاردەی بیرگە و ڕامی 12/128 گێگابایت و 16/256 گێگابایت بۆ جۆری پشت ڕوون(transparent edition) بەردەست دەبێت و نرخی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام بۆ چین نرخی دەست پێکی بریتییە لە 620 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت و 1000 دۆلار بۆ بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 18 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3jTDglH
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە