بە فەرمی مۆبایلی چەماوەی Microsoft Surface Duo 2 بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 و زیاترەوە نمایش کرا

 

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ لە بۆنەیەکدا نوێترین بەرهەمەکانی نمایش کرد کە یەکێک لەو بەرهەمانە مۆبایلی چەماوەی Microsoft Surface Duo 2 بوو، کە زۆرێک لە کەم و کورتییەکانی مۆدێلی پێشووتری تێدا چاک کراوە(هێشتان لەسەر کاغەز)

 

مۆبایلە چەماوە نوێیەکە دوو ڕوونمای 5.8 ئینجی لە جۆری AMOLED بە ڕوونی 1892×1344 لە خۆ دەگرێت و ڕوونمایەکی دیکە بە قەبارەی 8.3 ئینج و ڕوونی 2688×1892 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و ڕووناکی تاوەکو 800 نێتە، هەروەها بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە

 

تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتزە بۆ بەکارهێنانێکی نەرمتر و چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە سێ بژاردەی بیرگەی 128/256/512 گێگابایت بەردەست دەبێت و ڕامی 8 گێگابایتە لە جۆری LPDDR5 و کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید 11 دەکات

 

سێ کامێرا لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت کە سەرەکییەکەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای تێلەفۆتۆ بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و دەتوانیت بە ڕوونی 4K و 60 وێنە لە چرکەیەکدا ڤیدیۆ تۆمار بکەیت

 

مۆبایلە نوێیەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی نوێی Surface Slim Pen 2 دەکات کە بە شێوەی موگناتیسی بە لاتەنیشتەکانییەوە دەنوسێت بۆ بارگاوی کردنەوەی، پاترییەکی قەبارە 4449 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 23 وات دەکات

 

نرخی بریتییە لە 1,499 دۆلارەوە دەست پێ دەکات و لە ئەمڕۆوە داواکاری پێشوەختە بۆ مۆبایلەکە دەست پێ دەکات



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3hYkCr7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە