کۆمپانیای Meizu سێ مۆبایلی ئاست بەرزی نوێی ڕاگەیاند

 

کۆمپانیای Meizu زنجیرەی Meizu 18 نوێ کردەوە بە هەر سێ بەرهەمی Meizu 18S و Meizu 18S Pro و Meizu 18X، هەموویان ڕوونمای تێکڕای نوێ بوونەوەی بەرز لە خۆ دەگرن و چیپسێتی ئاست بەرزی سناپدراگۆنیان لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا دەکەن

 

جۆری ئێس و ئێس پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسیان لەسەر جێگیر کراوە و ژووری هەڵمین بۆ سارد کردنەوەی پرۆسێسەری مۆبایلەکە و 12 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR5 و بیرگەی جۆری UFS 3.1 بەردەست دەبن

 

جۆری ئێس پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری Super AMOLED لە خۆ دەگرێت بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 240 هێرتز و ڕوونی 1,440 * 3,200 پێکسڵ و بڕوانامەی +HDR10 و ڕووناکی تاوەکو 1,300 نێت

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سامسۆنگ ISOCELL GN1 و پشتگیری کردن لە تۆمار کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 8K، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و توانای هەیە وێنەی ماکرۆش بچرکێنێت

کامێرایەکی تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ 3.5 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و هەستەوەری سێ دووری لە خۆ دەگرێت بە یارمەتی ژیری دەستکرد بۆ پێوانە کردنی شتەکان، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 43 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری سامسۆنگ ISOCELL GH1

 

پاترییەکی قەبارە 4,500 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 40 وات لە ڕێگەی وایەرەوە دەکات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات

 

جۆری ئێس، ڕوونمایەکی قەبارە 6.2 ئینجی لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی +1440 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 240 هێرتز و ڕووناکی تاوەکو 1,300 نێتە، جۆری ئێس و ئێس پرۆ نەوەی دووەمی هەستەوەری پەنجەمۆری ژێر ڕوونما لە خۆ دەگرن کە توانای هەیە لە ماوەی تەنها 0.1 چرکەدا مۆبایلەکە بکاتەوە

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX682 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت و کامێرایەکی تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ و کامێرای سێڵفی ڕوونی 20 مێگاپێکسڵە

 

پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 36 وات دەکات و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل ناکات

جۆری ئێکس، ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی تەخت لە جۆری OLED بە ڕوونی 1,080 * 2,400 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی 360 هێرتز لە خۆ دەگرێت

 

چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و ڕامەکەی لە جۆری LPDDR4x ـە و بیرگەی لە جۆری UFS 3.1 ـە

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری ISOCELL GW3 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و کامێرای قووڵی بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە

 

پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات

 

نرخی جۆری ئێس پرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 710 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 775 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 835 دۆلار

 

نرخی جۆری ئێس بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 560 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 620 دۆلار

 

جۆری ئێکس نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 400 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 433 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بریتییە لە 465 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3kCknnz
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە