بە فەرمی زنجیرە مۆبایلی Huawei Nova 9 بە سەرنج خستنە سەر کامێرا و بارگاوی کەرەوەی 100 وات و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئەمڕۆ کۆمپانیای هواوەی نوێترین زنجیرە مۆبایلی خۆی بە ناوی Huawei Nova 9 نمایش کرد، زنجیرە نوێیەکە سەرنجی خستۆتە سەر کامێرا و چیپسێتی سناپدراگۆن 778G ـی قەبارە 6 نانۆمەتری لەسەر جێگیر کراوە

 

جۆری ئاسایی ڕوونمایەکی قەبارە 6.57 ئینجی بە ڕوونی 2340*1080 پێکسڵ و جۆری پرۆ ڕوونمایەکی قەبارە 6.72 ئینجی بە ڕوونی 2676 * 1236 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەردووکیان لە جۆری OLED ـن و تێکڕای نوێ بوونەوەیان 120 هێرتزە و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانیان بریتییە لە 300 هێرتز

 

هەردووکیان چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لەسەر جێگیر کراوە و پشتگیری لە تۆڕی نەوەی چوارەم دەکەن، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بەردەست دەبێت

 

جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، هەروەها جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 4,000 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 100 وات دەکات

جۆری پرۆ سارد کەرەوەی جۆری +VC لە خۆ دەگرێت بۆ سارد کردنەوەی پرۆسێسەری مۆبایلەکە، هەروەها هەستەوەری پەنجەمۆر لە ژێر ڕوونمادا لە خۆ دەگرن و کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی Harmony OS 2.0 دەکەن

 

جۆری پرۆ دوو کامێرای سێڵفی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، کە یەکێکیان سەرەکییە و یەکێکیان بۆ گۆشە فراوانە، هەروەها جۆری ئاسایی یەک کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 32 مێگاپێکسڵ بۆ سێڵفی لە خۆ دەگرێت و توانایان هەیە بە ڕوونی 4K ڤیدیۆ تۆمار بکەن

 

لە دواوەیدا هەردووکیان خاوەن 4 کامێران، کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری RYYB کە 40% ڕەنگی زیاتر دەبەخشێت وەک لە هەستەوەرێکی ئاسایی، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای دوو مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی

کامێرای پێشەوە و دواوەی چەندین دۆخ لە خۆ دەگرن وەک تۆمار کردنی ڤیدیۆی پێش و پاش لە یەک کاتدا و چرکاندنی وێنەی سێڵفی بە گۆشە فراوان لە جۆری پرۆ و زیاتریش

 

جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 نرخی بریتییە لە 418 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 464 دۆلار، جۆری پرۆ نرخی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 542 دۆلار و بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 604 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lWqqmn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە