بە فەرمی بەرواری بڵاو بوونەوەی یاری Gran Turismo 7 و ترایلەری یارییەکە بڵاو کرایەوە

 

یەکێک لەو یارییە بەهێزانەی کە سۆنی لە بۆنەکەیدا ڕایگەیاند، یاری پێشبڕکێی ئۆتۆمبێلی Gran Turismo 7 بوو، کە ترایلەرێکی لێ بڵاو کردەوە و وا بڕیارە لە ڕۆژی 4 ـی مانگی 3 ـی ساڵی داهاتوو بڵاو بکرێتەوە، هەروەها لە ترایلەرەکەدا ئۆتۆمبێلی نوێ دەردەکەوێت کە لە بەشەکانی دیکەی یارییەکە بوونی نەبووە

یەکەمین ترایلەری یارییەکە لە مانگی 6 ـی ساڵی ڕابردوو پیشان درا بەڵام ئەم ترایلەرەیان زیاتر و زیاتر زانیاری لەسەر یارییەکە ئاشکرا کرد و شێوازی یاری کردن(gameplay) یارییەکەی پیشان دا، هەروەها سۆنی دەڵێت زانیاری زیاتر لەسەر یارییەکە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا ئاشکرا دەکات

هەروەها یارییەکە لە بەشی دەستکاری کردنی ئۆتۆمبێلەکان(Tuning, Customize) گۆڕانکاری تێدا کراوە و ئێستا بژاردەی زیاتری لێ بەردەستە، جگە لەوە دۆخی کەش و هەوای نێو یارییەکە گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەتوانیت ئۆتۆمبێلە یەکجۆر و مۆدێل جیاوازەکان کۆبکەیتەوە(collection)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3njuorj
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە