بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی The Korea Herald، زنجیرە مۆبایلی Galaxy Z ژمارەیەکی پێوانەیی تۆماردەکات و لە ماوەیەکی کەم زیاتر لە 450 هەزار داواکاری پێشوەختە بۆ ئەم زنجیرە مۆبایلە تۆماردەکرێت.
کۆمپانیای سامسۆنگ لەم ساڵدا سەرکەوتنێکی تری بە پێشەنگی لە کەرتی مۆبایلی چەماوە بەدەستهێنا. ئەمەش دوای راپۆرتێکی ئەم دواییەی ڕۆژنامەی The Korea Herald بە زمانی ئینگلیزی، کە تیایدا ژمارەی داواکاری پێشوەختەی مۆبایلە چەماوەکانی Galaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 ئاشکرا دەکات، کە نوێترین نەوەی کۆمپانیاکەیە لە زنجیرەی Galaxy Z. بەپێی ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکە ژمارەی داواکاری پێشوەختە لە 450 هەزار داواکاری زیاتربووە لە دوای دوو هەفتە لە ڕاگەیاندنی ئەم زنجیرەیە لە کۆنگرەی Samsung Unpacked.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، پێشبینی شیکەرەوەکانی بازاڕ ئاماژە بە ئەگەری زیادبوونی داواکاریە پێشوەختەکان دەدەن لەسەر هەردوو مۆبایلی Galaxy Z Fold3 وGalaxy Z Flip3 کە چاوەڕوان دەکرێت کۆی گشتی بەلایەنی کەمەوە بگاتە 600 بۆ 800 هەزار داواکاری.
ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کرد، ئەو کەسانەی تەمەنیان لە نێوان 20 بۆ 30 ساڵانە، نزیکەی 49٪ی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold 3ـە، و 57%ی کۆی داواکاریەکان لەسەر مۆبایلی Galaxy Z Flip 3 بووە، ئەمە لە کاتێکدا نزیکەی 42٪ی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold 3 و 39٪ی کۆی داواکاریە پێشوەختەکان لەسەر مۆبایلی Galaxy Z Flip 3 بووە لە لایەن ئەو کەسانەی تەمانیان لە نێوان 40 بۆ 50 ساڵانە بووە.
ئەم ئامارانە لە ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی The Korea Herald ئاماژەن بۆ هەنگاوی باش لە ستراتیژییەتی سامسۆنگ بۆ ڕاکێشانی هەموو تەمەنە جیاوازەکان بە دابینکردنی پێداویستی و داواکاریەکانیان، ئەمەش بە داهێنانی نوێ لە مۆبایلەکانی و پێشکەشکردنی ئەزموونی نوێ و داهێنەرانە.
لە میانەی ئەم بەرەوپێشچوونە گەورەی کە هەریەک لە مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold3 و Galaxy Z Flip3 بەدەستی هێناوە، کە لە سەرکەوتنی گەورەی هەڵمەتی داواکاری پێشوەختە ڕەنگیدایەوە، سامسۆنگ بانگهێشتی خۆشەویستان و هەوادارانی بەرهەمە هۆشمەندە نایابەکانی دەکات بۆ قۆستنەوەی سوودەکانی هەڵمەتەکە و پاکێجەکانی پاداشتی یاوەری، کە دەکرێت لە سەرتاسەری جیهاندا داوا بکرێت. لە عێراقیشدا دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی Samsung.com یان لەڕێگەی پێشانگاکانی کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە سەرانسەری عێراقدا داوا بکرێت.
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/38XfaAb
via IFTTT