بەرەو لەناوچوونی کامێراکانی جۆری DSLR

 

لە ئێستادا چەندین کۆمپانیای بواری درووست کردنی کامێراکان بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرهەمهێنانی کامێراکانی جۆری DSLRـیان ڕاگرتووە و دەستیان کردوە بە بەرهەم هێنانی کامێرای جۆری Mirrorless، کە دەشێت لە ئێستادا بە شێوەیەکی یەکجاری ئەگەری نەمان و دووبارە بەرهەمهێنانی DSLR ـەکان بکەوێتە ژێر پرسیارەوە.

 

نیکۆن و کانونی ژاپۆنی بە شێوەیەکی یەکجاری کامێرا ئاست بەرزەکانیان لە جۆری DSLR ڕاگرتوە و چەندین ساڵە هیچ نەوەیەکی نوێیان لێ درووست نەکردوون، بەڵام بەردەوامن لە بەرهەمهێنانی کامێرا ئاست نزم و ئاست ناوەندەکان لە جۆری DSLR، وە بە ئەگەرێکی زۆریشەوە ئەو کامێرایانەش ووردە ووردە دەگۆڕێت بۆ نەوەی نوێی Mirrorless و لە ژێر ناوی جودادا.

 

هەرچی کۆمپانیای سۆنیە بە تەواوی کامێراکانی لە مۆدێلی DSLR ڕاگرتووە و تەنها گرنگی بە کامێرای میرۆرلێس دەدات.

 

ڕاست و درووستی بابەتەکە لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە کانون ڕاستە کامێراکانی 5D گۆڕیوە بە R ـەکان، بەڵام شارەزایان وایان دەگوت ,” ڕاستە کانون بەردەوامە لە بەرهەم هێنانی کامێرای میرۆرلێس بە چەندەها مۆدێلی جیاواز، بەڵام بەرهەم نەهێنان و جێگا نەگرتنەوەی کامێرا هەرە ئاست بەرزەکانی وەک 1DX ئەو ڕاستیە دەخاتە ژێر گومانەوە کە کانون بیەوێت دەستبەرداری DSLR ببێت بەم زووانە”.

 

بەڵام دوای ئاشکرا کردنی نوێترن کامێرای CANON EOS R3 ئەو ڕاستیەمان بۆ دەر دەکەوێت کە هێندەی نەماوە کامێرا DSLR ـەکان بەرەو لەناوچوون ببنەوە و ئەو بیانووەی شارەزایان درووستیان کردبوو بە هەڵە بگەڕێت.

 

تێبینی: کامێراکانی جۆری DSLR خاوەندارێتی ئاوێنە دەکەن، بۆ بینین و گواستنەوەی وێنە پێش چرکاندن لە هاوێنەوە بەرەو ڤیوفایندەری ئۆپتێکاڵی (شووشەیی) کامێراکە.

هەرچی کامێراکانی جۆری Mirrorlessـن، خاوەندارێنی ئاوێنە ناکەن و بۆ گواستنەوە و بینینی زێنە پێش تۆمارکردن سوود لە ڤیوفایندەری ئێلیکترۆنی دەبینن.

بەمەش کامێراکان قەبارەیان بچووکتر و توانستیان زیاتر دەبێت.



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Xq9AUo
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە