فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی DJI Mavic 3-تایبەتمەندی تەواو، ووردەکاری، نرخ و کاتی بڵاو بوونەوە

زۆرێک لە بەکارهێنەرانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان (درۆن) تامەزرۆی بینینی باشترین و نوێترینەکانن بە تایبەتمەندی سەرنج ڕاکێش و ئاسانکاری زیاترەوە، دی جەی ئای یەکێکە لەو کۆمپانیایانەی کە دەستێکی باڵای هەیە لەو بوارە و بەکارهێنەری ئێجگار زۆرن، نوێترین درۆنی ئەم کۆمپانیایەش بریتی دەبێت لە ماڤیک 3 کە پێش ئاشکرا کردنەکەی سەرجەم تایبەتمەندی ، زانیاری، تەنانەت نرخ و کاتی ئاشکرا کردنیشی دزەی پێکرا، کە لەم بابەتەدا دەتوانن سەرجەم زانیارییەکان بە دەست بێنن.

جۆرە سەرەکییەکان و نرخی Mavic 3


یەکەم شت کە پێویستە بیزانین ئەوەیە کە ئەم درۆنە بە دوو مۆدێلی جیاواز درووست دەکرێت، ئەوانیش Mavic 3 Standard و Mavic 3 Cine، جۆری یەکەم کە جۆری ئاساییە و نرخەکەی نزیکی 1599 دۆلاری ئەمریکی و جۆری دووەمیش کە جۆری سینەماییە و توانای لە خۆ گرتنی بیرگەی دەرەکیی جۆری SSD هەیە بە خێراییەکی بەرز لە ڕێی کەیبڵی گواستنەوەی داتاوە دەتوانرێت داتاکانی لێوە وەربگیرێتەوە، هەروەک ئاشکرایە لای هەموان کە ڤیدیۆ بە ڕوونی 5.2K بیرگەیەکی ئێجگار زۆری پێویستە و گۆڕینی بیرگەی دەرەکی لە جۆری Micro SD Card کارێکی بێزارکەرە کاتێک پێویستت بە تۆمارکردنێکی زۆر بێت.

تایبەتمەندییەکانی 3 Mavic 

جۆرە ئاساییەکەی ماڤیک ٣، کێشی ٩٢٠ گرام دەبێت و هەردوو هاوێنەی جۆری گۆشە فراوان Wide angle و هێنانە پێشەوە Telephoto لە خۆدەگرێت، کە توانای تۆمارکردنی فۆتۆ و ڤیدیۆی هەیە بە روونیەکانی ٢٠ مێگاپێکسڵ و 5.2K، لەم وێنەدا دەتوانن بینەری شێوەکەی بن بە پێی ئەو زانیاریە دزەپێکراوانەی کە بەردەست خراون.

 

لە وێنەکەدا بە ڕوونی دیارە کە هەستەوەرەکانی پێشەوە بە گۆشەیەک جوڵێندراون کە بتوانن بوارێکی فراوانتری بینین دەستەبەر بکەن بۆ هەستەوەرەکان و بتوانن خۆیان بپارێزن لە بەرکەوتنی تەنەکانی پێش خۆیان.

ئەم وێنەیەی خوارەوەش درۆنەکەمان نیشان دەدات لە گۆشەیەکی دیکەوە.

لە وێنەکان و ئەو زانیاریانەی بەردەستن ئەوە نیشان دەدات، کە درۆنەکە سەرجەم تایبەتمەندییەکانی نەوەی پێش خۆی تێدا جێگیر کراوە بە زیادکردنی گۆشەی بینینی هەستەوەرەکان و فڕین بە جۆرایەتی زیرەک Intelligent flight mode، تایبەتمەندیەکانی دیکەی وەک، کویک شۆت، پانۆراما و یارمەتیدەری لێخوڕینی پلە باڵا لە تۆمارکردنی ئاسانتر بۆ ڤیدیۆ و فۆتۆی نایابتر.

تایبەتمەندیەکانی هاوێنەکانی کامێراکە

– هاوێنەی Telephoto: دەستەبەرکردنی بینین و نیشاندان بە گۆشەی 15 پلە، بە کرانەوەی هاوێنەی f4.4 و توانای ڕوونکردن(فۆکەس کردن) لە دووری 3 مەترەوە.

– هاوێنەی Wide – Angle: دەستەبەرکردنی بینین و نیشاندان بە گۆشەی 85 پلە، بە کرانەوەی هاوێنەی f2.8 تاکوو f11 و توانای ڕوونکردن(فۆکەس کردن) لە دووری 1 مەترەوە.

کاتی فڕینی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی Mavic 3

درۆنی Mavic 3 فڕینی 46 خوولەک دەبێت بە یەک بارگاوی کردنەوەی باترییەکانی، ئەمەش بە پێی ئەوەی کە لە کەسێکی نموونەییدا بێت، بەبێ بوونی با وە فڕین بە خێرایی 15 میل لە کاتژمێرێکدا کە هاوتایە لەگەڵ 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و بە کێشی خۆیەوە و بێ زیادکردنی هیچ بابەتێکی دیکە بۆی.

 

ئەو جۆرانەی بەردەست دەکرێن

درۆنەکە بە دوو جۆر بەردەست دەکرێت، بە جۆرایەتی ئاسایی کە تەنها 4 پەروانە و یەک باتری لە خۆ دەگرێت. وە جۆری دووەم کە جۆری Fly More Combo دەبێت بە پەروانەی زیادە و 3 باتری و جانتای پارێزەر و فلتەرەکانی جۆری ND و چەندین شتی دیکە.

 

چی لەگەڵدایە لە کارتۆنەکەوە؟

لێرەدا ئەوە گرنگە کە بپرسین کام جۆرەیان دەکڕیت، چونکە ئەو بابەتانەی کە لەگەڵیدان پەیوەستە بە ئەو جۆرەوە کە دەستنیشانی دەکەین، جۆری ئاسایی، فلای مۆر کۆمبۆ، یان مۆدێلی ماڤیک سێی ساین.

لێرەدا دەتوانن بینەری زانیاریە دزەپێکراوەکەبن کە ئەو بابەتانە لە خۆ دەگرێت کە لە کارتۆندا بە دەستی دێنن!

کۆنترۆڵی زیرەکی Mavic 3

کۆمپانیای دی جەی ئای نیازی وایە کە کۆنترۆڵی زیرەکی نەوەی دووەم بەردەست بکات، کە تیایدا مەودای فڕین و گواستنەوە و کۆنترۆڵکردنی درۆنەکە بۆ 15 کیلۆمەتر بەرز دەکاتەوە، جگە لەوەی کە باشترین و نوێترین نەوەی تەکنەلۆژیای گواسنتەوەی وێنەیی OccuSync تیایدا جێگیر دەکرێت، کە توانای گواستنەوەی بە ڕوونی HD پێ دەبەخشێت تاکو دووری 15 کیلۆمەتر و توانستی ڕووناکیی 1000 نیتە و باتریەکەی قەبارەی 5000 میلی ئەمپێر کاتژمێرە و بە توانستی کارەبایی 9.2 ڤۆڵت کە دەتوانێت تاکو 3 کاتژمێر بە بەردەوامی بەکار بهێنرێت.

 

کاتی ئاشکرا کردنی Mavic 3

لێرەدا تەنها ئەوە ماوەتەوە ئەوە بڵێین کە ئەم فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە بڕیارە لە مانگی 11 ئەمساڵ ئاشکرا بکرێت و نرخی لە 1599 دۆلارەوە دەست پێ بکات بۆ جۆری ئاسایی و 2500 دۆلار بۆ جۆری سینەمایی.

 

 

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3ufkrwB
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە