ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 12 بە هاوبەشی ئۆپۆ و وەن پڵەس ڕاگەیاندرا

 

کۆمپانیای ئۆپۆ نوێترین ڕووکاری بەکارهێنەری ColorOS 12 ڕاگەیاند، کە بنەچە دەکرێت لەسەر سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید، هەروەها ئەم ڕووکارە بە هاوبەشی کۆمپانیای وەن پڵەسیش دەبێت چوونکە مۆبایلەکانی کۆمپانیاکە لە چین کار بەم ڕووکارە دەکەن لەمەو بەدوا، وەن پڵەس ڕایگەیاندووە کۆدە بنچینەییەکانی ڕووکاری بەکارهێنەری OxygenOS ـی تێکەڵ بەم ڕووکارە تازە کردووە

 

ڕووکارە نوێیەکە بەراورد بە ڕووکاری پێش خۆی گۆڕانکارییەکی وەهای تێدا نەکراوە، تەنها ئەوە نەبێت ڕەنگی جیاوازی تێدا بەکار هێنراوە لەگەڵ، هەروەها ئایکۆنەکان بە شێوەیەکی لاوەکی دیزاین کراونەتەوە، نزیکەی 300 ئەنیمەیشن باشتر کراوە لە ڕووکارەکەدا بە یارمەتی ژیری دەستکرد

هەروەها چەند تایبەتمەندییەکان لە خۆ دەگرێت بۆ نموونە ئیمۆجی سێ ڕەهەندی و چالاککردنی نیشانەیەک لە کاتی کار کردنی مایکرۆفۆن و کامێرا هاوشێوەی ئەپڵ، پێشبینی دەکرێت ڕووکارەکە یەکەمین جار بۆ زنجیرە مۆبایلی Oppo Find X3 بەردەست بخرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3EpfKFh
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە