بەرواری بەڕێوە چوونی بۆنەی تایبەتی داهاتووی کۆمپانیای ئەپڵ ئاشکرا کرا

 

بۆنەی تایبەتی کۆمپانیای ئەپڵ لە ڕۆژی 14 ـی ئەم مانگەدا لە کاتژمێر 8 ـی ئێوارە بەڕێوە دەچێت، بۆنەیەکی دیکە دەبێت بە شێوازی Virtual ـی لە Apple Park ـەوە

 

وەک پێشبینی کراوە، ئەپڵ لە بۆنەی پایزدا ئایفۆنە نوێیەکان نمایش دەکات، بۆ ئەمساڵیش پێشبینی دەکرێت نوێترین زنجیرە مۆبایلی خۆی بە ناوی iPhone 13 نمایش بکات لەم بۆنەیەدا، بە پێی هەواڵەکان بێت مۆبایلەکانی زنجیرەکە هەمان قەبارەی زنجیرەی ئایفۆن 12 ـیان هەیە بەڵام لە کۆتاییدا لەوانەیە تێکڕای نوێ بوونەوەیەکی بەرز بۆ ئەم زنجیرەیە بەردەست بخرێت، هەروەها لەوانەیە نۆچێکی بچووکتر لە خۆ بگرێت لەگەڵ کامێرای باشتر

هەروەها ئەگەر ئەپڵ نوێترین ئایفۆنەکانی نمایش کرد وەک پێشبینی دەکرێت، پێشبینی دەکرێت بەرواری بەردەست بوون و بڵاو کردنەوەی iOS 15 ڕابگەیەنێت، لەگەڵ هەندێک لە تایبەتمەندییە نوێیەکان کە تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراون



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3htWcpx
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە