سەرۆکی ئێکس بۆکس ئاگادار کردنەوە دەدات لە بارەی درێژ بوونەوەی ماوەی کەمی کۆنسۆڵەکان لە بازاڕە جیھانیەکاندا

 

سەرۆکی مایکرۆسۆفت ئێکس بۆکس Phil Spencer لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پەڕەی The Wrap ئاشکرای دەکات و نایشارێتەوە کە کێشەکانی دابین کردنی کۆنسۆڵ درێژتر دەبێتەوە ئەمساڵ بە تەواوەتی و پێدەچێت بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بە پێی وتەی سەرۆکی ئێکس بۆکس بێت لە ئێستادا تەنها کێشە کەمی چیپ و قەیرانی چیپ نییە، بەڵکو قەیرانی دیکەی بە دوا دایە و لەبەر ئەم هۆکارە درێژ دەبێتەوە

 

هەروەها دەڵێت من کاتێک بیر دەکەمەوە کە ئەو پارچانەی کە پێویستن بۆ درووست کردنی کۆنسۆڵێک لە ئەمڕۆدا چەندێکن، ئەوە ئەوەم بۆ دەر دەکەوێت کە کێشە تەنها نەبوونی چیپ نییە کە تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ و ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت، بەڵکو لەگەڵ ئەوەشدا کێشە لە پارچەکانی تر و کەمی پارچەکانی دیکەشە

 

قەیرانی کەمی چیپ لە جیهاندا 18 مانگ پێش ئێستا دەستی پێ کرد و تاوەکو ئێستا بەردەوامە، بووە هۆی دواخستنی نمایش کردنی چەندین ئۆتۆمبێلی کارەبایی، چەندین گرافیک کارد، چەندین دانە کۆنسۆڵ کە دەبوو بڵاو بکرێنەوە لە کۆنسۆڵە نوێیەکانی ئێکس بۆکس و پلەیستەیشن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2YgjSXV
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە