ئۆنەر سێ لاپتۆپی نوێی ڕاگەیاند بە تایبەتمەندی بەهێز، بە ناوەکانی MagicBook V14, 16, 16 Pro کە دوو دانەیان سەرنجی لەسەر لاپتۆپێکی کێش کەمە بە تایبەتمەندییەکی باش و دانەیەکیان ئاست بەرزە لە ڕووی تایبەتمەندییەوە
Honor MagicBook V 14
ئەم لاپتۆپە نوێیە دەبێتە یەکەمین لاپتۆپی براندەکە پرۆسێسەری پلاتفۆرمی Intel Evo 11 لەسەر جێگیر کرابێت کە پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە خۆ دەگرێت و گرافیک کاردی NVIDIA Geforce MX450 لەسەر جێگیر کراوە
ڕوونمایەکی قەبارە 14.2 ئینجی لە جۆری LTPS LCD بە ڕوونی 2520 * 1680 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 400 نێت و کامێرایەکی 5 مێگاپێکسڵی لە خۆ دەگرێت
مۆدێلی بنچینەیی پرۆسێسەری Intel Core i5-1132H لەسەر جێگیر کراوە و مۆدێلی بەرزتر پرۆسێسەری Core i7-11390H لەسەر جێگیر کراوە، 16 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR4x و 512 گێگابایت بیرگە لە جۆری SSD لە خۆ دەگرێت، هەروەها 2 پانکەی سارد کەرەوەی هەیە
سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 لەسەر جێگیر کراوە و یەکەمین لاپتۆپە کە ئەو سیستەمەوە بڵاو بکرێتەوە، پاترییەکی قەبارە 60Wh لە خۆ دەگرێت کە 15 کاتژمێر بەرگەی کار کردن دەگرێت
لاپتۆپەکە بە پرۆسێسەری Core i5-1132H و ڕامی 16 گێگابایت و بیرگەی 512 گێگابایت نرخی بریتییە لە 960 دۆلار و بۆ جۆری Core i7-11390H و هەمان بیرگە و ڕام بریتییە لە 1,238 دۆلار
Honor MagicBook 16, 16 Pro
ئەم دوو لاپتۆپە هەردووکیان هەڵگری ڕوونمای جۆری LCD بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز، پرۆسێسەری AMD Ryzen 7 5800H و گرافیک کاردی NVIDIA GeForce RTX 3050 لەسەر جێگیر کراوە، هەردووکیان قەبارەی ڕوونماکانیان 16.1 ئینجە و ڕووناکی تاوەکو 300 نێتە، بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 16 گێگابایت بەردەست دەبێت
هەردووکیان پاترییەکی قەبارە 56Wh لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوە بە هێزی 65 وات دەکات و نرخی بۆ جۆری ئاسایی بریتییە لە 805 دۆلار و بۆ جۆری پرۆ بریتییە لە 960 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3i9Je08
via IFTTT