سامسۆنگ قەبارەی بچووکتر و گەورەتری لە یەکێک لە باشترین تەلەڤزیۆنە زیرەکەکانی ڕاگەیاند

 

سامسۆنگ قەبارەی نوێی لە تەلەڤزیۆنە زیرەکەکانی ڕاگەیاند، بۆ هەندێک لە باشترین تەلەڤزیۆنەکانی، سامسۆنگ قەبارەی 43 ئینج و 98 ئینجی بۆ زنجیرەی QN90A لە جۆری “Neo QLED” ڕوونی 4K، هەروەها قەبارەی 85 ئینجی بۆ تەلەڤزیۆنی Frame زیاد کرد، ئەم تەلەڤزیۆنانەی سامسۆنگ پانێڵی Mini LED بەکار دەهێنن بۆ باشتر کردنی جۆرایەتی وێنە

 

ئەم جۆرە تەلەڤزیۆنانە کە لە جۆری ئاست بەرزن، بە زۆری قەبارەیان لە نێوان 55 بۆ 77 ئینجە، بەڵام وا دیارە کۆمپانیاکە دەیەوێت کڕیاری زیاتر بۆ خۆی ڕابکێشێت و قەبارەی ئەو تەلەڤزیۆنانەی کە لە زنجیرە ئاساییەکان هەن، بۆ بەرزەکانیش بەردەستی دەخات

 

سامسۆنگ تاوەکو ئێستا نرخی ئەم تەلەڤزیۆنە نوێیانەی بەم قەبارانەوە ئاشکرا نەکردووە، بەڵام جۆری قەبارە 50 ئینجی QN90A نرخی بریتییە لە 1,400 دۆلار، هەروەها مۆدێلی قەبارە 85 ئینج نرخی بریتییە لە 4,000 دۆلار، هەروەها نرخی جۆری قەبارە 75 ئینج لە زنجیرەی Frame بریتییە لە 3,000 دۆلار، بێگومان وەشانە نوێیەکان نرخیان بە پێی قەبارەیان بەراورد بە ئەمانە دەگۆڕێت، جۆری 43 ئینج پێدەچێت نرخی کەمتر بێت لە جۆری 50 ئینج، هەروەها 98 ئینج زیاتر بێت لە 85 ئینج، هەروەها جۆری قەبارە 85 ئینجی لە جۆری Frame نرخی زیاتر دەبێت لە قەبارەی 75 ئینجی



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2WGd3O9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە