ئایفۆن 13 مینی و ئایفۆن 13 بە کامێرای نوێ و نۆچی بچووکتر نمایش کران

 

دوو نەوەی نوێ لە زنجیرە مۆبایلی ئایفۆن 13 نمایش کران، ئایفۆن 13 و ئایفۆن 13 مینی، بە دیزاینێکی هاوشێوە، بەڵام گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکی تایبەتمەندییەکانی کراوە، بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و نۆچەکەی بە ڕێژەی 20% بچووکترە

ڕوونماکانیان لە جۆری Super Retina XDR ـە و جۆری مینی قەبارەی 5.4 ئینج و جۆری ئاسایی قەبارەی ڕوونمای 6.1 ئینجە، 28% ڕووناکترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 800 نێت، پشتگیری لە تایبەتمەندییەکانی HDR, Dolby Vision, HDR10, HLG دەکات و یەکێک لەو تایبەتمەندییانەی کە لێی بێبەشن، تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە و تێکڕای نوێ بوونەوەی ڕوونماکانی جۆری مینی و ئاسایی بریتییە لە 60 هێرتز

 

چیپسێتی Apple A15 Bionic لەسەر جێگیر کراوە بە قەبارەی 5 نانۆمەتری و GPU ـەکەی 30% خێراترە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، توانای هەیە 15.8 ترلیۆن کردار لە یەک چرکەدا ئەنجام بدات، هەروەها پشتگیری فۆرماتی زیاتری ڤیدیۆ دەکات و هەستەوەرێکی نوێی ISP (image signal processor) لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانیش بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە

 

پاترییەکی گەورەتر لە خۆ دەگرن ئایفۆن 13 مینی بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 1.5 کاتژمێر زیاتر بەرگە ئەگرێت و ئایفۆن 13 بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 2.5 کاتژمێر زیاتر بەرگە دەگرێت

پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و نرخی ئایفۆن 13 مینی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت بریتییە لە 699 دۆلار و بۆ ئایفۆن 13 بۆ هەمان بیرگە بریتییە لە 799 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2Xw72US
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە