ئەپڵ کۆنگرەی ساڵانەی خۆی بەست بۆ نمایش کردنی نوێترین بەرهەمەکانی خۆی، وە ئایپادەکان یەکێک بوون لەوانە بێگومان، دوو ئایپادی نوێی ڕاگەیاند، کە یەکێکیان ئاستی نزمترە و یەکێکیان نەوەی نوێی ئایپاد مینییە
iPad 10.2 (2021)
ئایپادی قەبارە 10.2 ئینجی نوێ چیپسێتی A13 Bionic لە خۆ دەگرێت و بە ڕێژەی 20% باشتر کراوە بە بەراورد بە نەوەی پێش خۆی، چوارچێوە و قەبارەی ڕوونماکەی هاوشێوەی نەوەی پێش خۆیەتی و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی ئەپڵ لە نەوەی یەکەم دەکات
بیرگەی 64 گێگابایتە و کامێرای دواوەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە و ئەپڵ دەڵێت نوێکاری لە ISP (image signal processor) کامێرای ئایپادەکە کراوە
نرخی بریتی دەبێت لە 329 دۆلار بۆ جۆری Wi-Fi و بۆ جۆری cellular نرخی بریتی دەبێت لە 459 دۆلار و بە هەردوو ڕەنگی خۆڵەمێشی و زیوی بەردەست دەبێت
iPad mini 6 (2021)
نەوەی نوێی ئایپاد مینی، گۆڕانکاری بەرچاوی تێدا کراوە، دیزاینێکی نوێ لە خۆ دەگرێت و چوارچێوەی تەختە و لە لاکانەوە چەماوەیە
ڕوونمایەکی گەورەتر بە قەبارە 8.3 ئینج لە خۆ دەگرێت و لەگەڵ دوگمەی home ناسەرەوەی Touch ID دانراوە کە پەنجەمۆرە، هەروەها ڕووناکی دەگاتە 500 نێت و پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی نەوەی دووەمی ئەپڵ دەکات
چیپسێتی نوێی قەبارە 5 نانۆمەتری Apple A15 Bionic لەسەر جێگیر کراوە و کامێرای دواوە و سێڵفی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە
پشتگیری لە تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات دەرچەی USB-C هەیە بۆ بارگاوی کردنەوە بە توانای 20 وات، هەروەها سیستەمی وەگەرخەڕی iPadOS 15 لەسەر جێگیر دەکرێت
نرخی بۆ جۆری Wi-Fi بریتییە لە 499 دۆلار و بۆ جۆری cellular بریتییە لە 649 دۆلار بۆ بیرگەی 64 گێگابایت، هەروەها بژاردەی بیرگەی تاوەکو 256 گێگابایت بۆی بەردەستە
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lqDNuQ
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..