بەشدار بووانی YouTube Premium لەسەر ئایفۆنەکان ئێستا دەتوانن تایبەتمەندی picture-in-picture لە یوتیوب بەکار بهێنن

 

لە مانگی 6 ـی ئەمساڵ یوتیوب ڕایگەیاند تایبەتمەندی picture-in-picture بەردەست دەبێت بۆ سیستەمی وەگەرخەڕی iOS، ئێستا ئەو تایبەتمەندییەی کە لە زووەوە داواکراوە لە کۆتاییدا بەردەستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا تەنها و تەنها بۆ بەشدار بووانی خزمەتگوزاری YouTube Premium ـە و بۆ بەشدار بووە ئاساییەکان بەردەست نەخراوە

 

ئەگەر تۆ بەشدار بوویەکی خزمەتگوزاری YouTube Premium ـی، ئێستا پەڕەی www.youtube.com/new بکەرەوە و وەرە خوارەوە و بەشی “Picture-in-picture on iOS” دابگرە و کرتە لە “Try it out.” بکە، دواتر داوات لێ دەکرێت بۆ چوونە ژوورەوە لە هەژمارەکەت و تەنها بە کرتە کردن لە دوگمەی ‘Home’ یاخوود بەرەو سەرەوە پاڵنان لەسەر ڕوونماکە(swiping up) تایبەتمەندییەکە دەکەوێتە کار

 

هەروەها یوتیوب دەڵێت تایبەتمەندییەکە هەتا وەکو ڕۆژی 31 ـی مانگی 10 ـی ئەمساڵ بەردەست دەبێت و دیاری نەکراوە دوای ئەو بەروارە چی ڕوودەدات، بەڵام بەڵێن دراوە تایبەتمەندییەکە تەنها بۆ بەشدار بووانی Premium یاخوود بە پارە بەردەست نەبێت و بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی دواتر بەردەست ببێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sLyJEn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە