بە فەرمی مۆبایلی Redmi 10 بە چیپسێتی Mediatek Helio G88 و زیاترەوە نمایش کرا

 

براندی ڕێدمی لەسەر ئامانجی بوونی تایبەتمەندییەکی باش بە نرخێکی گونجاو بەردەوامە، ئەمڕۆش نوێترین مۆبایلی خۆی بە ناوی Redmi 10 نمایش کرد کە مۆبایلێکی ئاست ناوەندە و نرخی گونجاوە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.5 ئینجی لە جۆری IPS LCD بە ڕوونی FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 90 هێرتز لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Mediatek Helio G88 لەسەر جێگیر کراوە

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە و کامێرایەک بۆ گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و 2 کامێرای دوو مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 8 مێگاپێکسڵە

پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی 18 وات دەکات و بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات لە نێو پاکەتەکەیدا بوونی دەبێت، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە بوونی هەیە

 

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی 64 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 180 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 4 گێگابایت بریتییە لە 200 دۆلار و بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 220 دۆلار



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3xYi8yi
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە