بە فەرمی لاپتۆپی Realme Book Slim بە پرۆسێسەری ئێنتێڵ و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئەمڕۆ براندی ڕیەلمی نوێترین بۆنەی خۆی ئەنجامدا و بۆ یەکەمین جار لاپتۆپێکی خۆی نمایش کرد، لاپتۆپەکە ناوی Realme Bookـە و تەنکە و کێشی سووکە، قەبارەی 14 ئینجە و پرۆسێسەرەکانی نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە خۆ دەگرێت و بەرگەی 11 کاتژمێر کار کردن بە یەکجار بارگاوی کردنەوە دەگرێت و هەموو لاشەی لاپتۆپەکە کانزایە و بە ڕەنگی خۆڵەمێشی و شین بەردەست دەبێت

 

ڕوونی ڕوونماکەی 2160×1440 پێکسڵە و بە ڕوونما پارێزی Gorilla Glass ڕووپۆش کراوە، ڕووناکی تاوەکو 400 نێتە و بە پرۆسێسەری زنجیرەی Core i3 و Core i5 بەردەست دەبێت، هەروەها گرافیکی ناوەکی Iris XE لەسەر جێگیر کراوە و دوو پانکەی ساردکەرەوە لە خۆ دەگرێت و بە 512 گێگابایت بیرگە لە جۆری PCLe SSD و 16 گێگابایت ڕام لە جۆری LPDDR4x بەردەست دەبێت

دەرچەی Thunderbolt 4 لە خۆ دەگرێت و بڵندگۆی جۆری Stereo کە بەرهەم هێنراوی کۆمپانیای Harman/Kardon ـە لە خۆ دەگرێت، سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 10 لەسەر جێگیر کراوە و بە خۆڕایی بەرز دەکرێتەوە بۆ ویندۆز 11

 

پاترییەکی قەبارە 54Wh لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 65 وات دەکات کە لە توانایدا دەبێت نیوەی پاترییەکە لە ماوەی 30 خوولەک بارگاوی بکاتەوە

نرخەکان لە هیندستان بەم شێوەیەن: لە 632 دۆلار دەست پێ دەکات بۆ پرۆسێسەری نەوەی یازدەهەمی ئێنتێڵ لە زنجیرەی Intel Core i3 و 256 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام، هەروەها نرخی 807 دۆلار بۆ پرۆسێسەری Core i5 و 512 گێگابایت بیرگە و 8 گێگابایت ڕام



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gcDDWd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە