مۆبایلی Motorola Edge بە چیپسێتی سناپدراگۆن 778G و زیاترەوە نمایش کرا

 

لە دوای نمایش کرد هەر یەکە لە مۆبایلەکانی Motorola Edge 20, Edge 20 Pro, Edge 20 Lite, Edge 20 Fusion، کۆمپانیاکە نوێترین مۆبایلی خۆی لە ئەمریکا لە ژێر ناوی تەنها Motorola Edge نمایش کرد

 

لە ڕۆژی 2 ـی مانگی داهاتوو دەست بە فرۆشتنی مۆبایلەکە دەکرێت بە نرخی 500 دۆلار، ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 1080×2460 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 144 هێرتز لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 778G لەسەر جێگیر کراوە و بە 8 گێگابایت ڕام و 256 گێگابایت بیرگە بەردەست دەبێت، هەروەها بڕوانامەی IP52 هەیە بۆ پرژەی ئاو و خۆڵ

 

هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشت لە خۆ دەگرێت و پاترییەکە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە، پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 30 وات دەکات، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 108 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 8 مێگاپێکسڵی بۆ گۆشە فراوان و 2 مێگاپێکسڵ بۆ قووڵی لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 32 مێگاپێکسڵە

نرخی بریتییە لە 700 دۆلار بەڵام بە شێوەیەکی کاتی لە کاتی بڵاو کردنەوەی بە نرخی 500 دۆلار بەردەست دەخرێت و دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3D37KZS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە