مایکرۆسۆفت نرخی خزمەتگوزارییەکانی Microsoft 365 و Office 365 بەرز دەکاتەوە

 

مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمین جار بە ماوەی دەیەیەکدا ڕایگەیاند کە نرخی هەردوو خزمەتگوزاری Microsoft 365 و Office 365 بەرز دەکاتەوە، ئەم بەرزکردنەوەیە بەشدار بووانی بازرگانی و و business users of Microsoft software as a service (SaaS) دەگرێتەوە و نرخەکان بۆ بەکارهێنەرانی ئاسایی و قوتابیان گۆڕانکاری تێدا ناکرێت

 

نرخەکان لە ڕۆژی 1 ـی مانگی 3 ـی ساڵی داهاتوو بەم شێوەیەی لای خوارەوە گۆڕانکاری بەسەردا دێت:

 

1- بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری Microsoft 365 Business Basic (لە نێوان 5 بۆ 6 دۆلار بۆ هەر بەشدار بوویەک)

 

2- بەشداری کردن لە خزمەتگوزاری Microsoft 365 Business Premium (لە نێوان 20 بۆ 22 دۆلار)

 

3- بەشداری کردن لە Office 365 E1( لە 8 بۆ 10 دۆلار)

 

4- بەشداری کردن لە Office 365 E3( لە 20 بۆ 23 دۆلار)

 

5- بەشداری کردن لە Office 365 E5( لە 35 بۆ 38 دۆلار)

 

6- بەشداری کردن لە Microsoft 365 E3( لە 32 بۆ 36 دۆلار)

 

مایکرۆسۆفت بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2011 لە 40 بازاڕی جیهانی خزمەتگوزاری Office 365 ڕاگەیاند و بۆ یەکەمین جارە لە ماوەی 10 ساڵدا نرخی خزمەتگوزارییەکە بەرز دەکرێتەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3D3HPBd
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە