لەگەڵ نمایش کردنی مۆبایلی Mi Mix 4، کۆمپانیای شاومی نوێترین زنجیرە تابلێتی بە ناوی Mi Pad 5 ڕاگەیاند کە یەکەمین تابلێتی کۆمپانیاکەن لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا
زنجیرەکە جۆری Mi Pad 5 بە تەنها پشتگیری لە کردن لە Wi-Fi و جۆری پرۆ بە دوو جۆری پشتگیری کردن لە Wi-Fi و 5G لە خۆ دەگرێت، جۆری پرۆ چیپسێتی سناپدراگۆن 870 و جۆری ئاسایی چیپسێتی سناپدراگۆن 860 لەسەر جێگیر کراوە
هەردوو تابلێتەکە ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە خۆ دەگرێت بە ڕوونی 2560×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز، پشتگیری لە ڕەنگی 10-bit و تەکنەلۆژیای Dolby Vision و HDR10 دەکات و بەڵێنی ڕووناکی 500 نێت دەدات، هەروەها تەکنەلۆژیای TrueTone لە خۆ دەگرێت بۆ ڕێکخستنی ڕووناکی و ڕەنگی ڕوونماکە
جۆری ئاسایی یەک کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت، جۆری پرۆ لە جۆری Wi-Fi کامێرای سەرەکی بە ڕوونی 13 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 5 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، هەروەها جۆری پرۆ لە جۆری 5G کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵ و 5 مێگاپێکسڵی گۆشە فراوان لە خۆ دەگرێت
زنجیرەکە پشتگیری لە پێنووسی زیرەک و تەختەکلیلی موگناتیسی دەکەن، پێنووسە زیرەکەکە دوو دوگمە لە خۆ دەگرێت و تێکڕای وەڵامدانەوەی دەست لێدانی بریتییە لە 240 هێرتز و بە یەکجار بارگاوی کردنەوە 8 کاتژمێر بەرگەی کار کردن دەگرێت
جۆری پرۆ پاترییەکی قەبارە 8,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 67 وات دەکات، هەروەها جۆری ئاسایی پاترییەکی قەبارە 8,720 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 33 وات دەکات
جۆری پرۆ 4 بڵندگۆی Stereo بە پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Dolby Atmos لە خۆ دەگرێت، نرخی جۆری ئاسایی بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 310 دۆلار، بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 355 دۆلار، جۆری پرۆ بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 385 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بریتییە لە 430 دۆلار، هەروەها بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت بریتییە لە 540 دۆلار
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3CutvS9
via IFTTT
0 تعليقات
تێبینیت چیه لهسهر ئهم بابهته..