تایبەتمەندییەکانی زنجیرە مۆبایلی Mi 11T دزەیان پێ کرا

 

لە ڕاپۆرتێکی تایبەت بە ماڵپەڕی Gizmo China هەفتەی ڕابردوو بڵاو کرایەوە کە کۆمپانیای شاومی بۆنەیەکی دەبێت لە ڕۆژی 23 ـی مانگی داهاتوو، پێشبینی دەکرێت لەو بۆنەیەدا مۆبایلەکانی Mi 11T و Mi 11T Pro نمایش بکرێن، هەروەها دزەپێکەرێکی چینی ئەمڕۆ تایبەتمەندییە گرنگەکانی هەردوو مۆبایلەکەی وەک هەواڵێکی دزەپێکراو بڵاو کردەوە

 

بە پێی هەواڵەکە بێت، مۆبایلی Mi 11T ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی Mediatek Dimensity 1200 لەسەر جێگیر کراوە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە، هەرچی جۆری پرۆیە ڕوونمایەک بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە جۆری OLED لە خۆ دەگرێت، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و پاترییەکی قەبارە 5,000 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە

 

هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 120 وات دەکات، پێدەچێت جۆری ئاساییش خاوەن ڕوونمای OLED بێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gqArWO
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە