میدیاتێک ئەمڕۆ دوو چیپسێتی نوێی ڕاگەیاند، Mediatek Dimensity 920 و Mediatek Dimensity 810، قەبارەی هەردووکیان 6 نانۆمەترییە
هەردوو چیپسێتەکە 8 ناووک لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە ڕوونمای +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز دەکات، گونجاوە بۆ مۆبایلێکی ئاست ناوەندی نزیک ئاست بەرز
ناووکی ARM Cortex-A78 بە خێرایی 2.5 گێگاهێرتز و ناووکی Cortex A-55 بە خێرایی 2.0 گێگاهێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها GPU ـی Mali-G68 MC4 لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی Mediatek Dimensity 920 بە ڕێژەی 9% باشتر کراوە
چیپسێتی Mediatek Dimensity 920 پشتگیری لە ڕامی جۆری LPDDR5 و بیرگەی UFS 3.1 دەکات، هەروەها پشتگیری لە دووانە سیم کارتی 5G دەکات
چیپسێتی Mediatek Dimensity 810 بەهەمان شێوە قەبارەی 6 نانۆمەترە، هەروەها ناووکی سەرەکی Cortex A-76 بە خێرایی 2.4 گێگاهێرتز و ناووکی Cortex A-55 لە خۆ دەگرێت لەگەڵ GPU ـی Mali-G57 MC2، هەروەها پشتگیری لە بیرگەی جۆری UFS 2.2 و ڕامی LPDDR4x دەکات
هەردوو چیپسێتەکە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵ لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان جێگیر دەکرێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s96BL4
via IFTTT