کیلۆکگەر (Keylogger) چیە ؟

 

جۆرێکە لەو پرۆگرامانەی کە لەلایەن هاککەرانەوە دروستدەکرێت و بە ئامانجی سیخوڕی کردن و بردنی زانیاریە تایبەتی و کەسیەکان بەکاردەهێنرێت ،لەسەر کۆمپیوتەرەکان و مۆبایلە زیرەکەکان و تابلێتەکان بەچەند جۆرێکی جیاواز دادەنرێت،لەگەڵ ئەوەشدا بە یەکێک لە پرۆگرامە مەترسیدارەکانی بواری سیخوریکردن و هاککردن دادەنرێت لە جیهاندا.

 

ئامانجی کیلۆکگەر چیە ؟

کیلۆکگەر بەشێوەیەکی سەرەکی کار لەسەر (keyboard) ی ئامێرەکان دەکات واتە تۆی بەکارهینەر هەر شتێک لەسەر ئامێرە زیرەکەکەت واتە (مۆبایلە زیرەکەکەت) یاخو کۆمپیتەرەکەت بنووسیت ،ڕاستەوخۆ دەگات بە کەسی (هاککەر) سیخور، بەبێ ئەوەی تۆ هەستی پێ بکەیت.

 

جۆرەکانی زانیاری کامانەن کە لەڕیگەی کیلۆکگەرەوە دەبردرێن یان سیخوڕی بەسەریانەوە دەکریت ؟

ئەو زانیاریانەی کە تایبەتن بە (نوسین) زۆرباوە،بەتایبەت وەک (ئیمەیڵ،ژمارەی مۆبایل،پاسوۆردی ئەکاونتە کەسیەکانی وەک فەیسبوک و ئینستاگرام و سناپجات و هتد ،زمارەی کاردی بانکی کەسی ،لایسینسی پرۆگرامەکان ، و هتد. لەڕێگەی کیلۆکگەرەوە زۆر بە ئاسانی سیخوری بەسەریانەوە دەکرێت و دەبردرێن.

 

جۆرەکانی کیلۆگەر چین بە گشتی ؟

بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر کیلۆگەر هەیە کەهەر یەکەیان بەشێوازێک کار لەسەر سیستمەکە داکات :

١-Software Keylogger

ئەم جۆرەیان زۆر باوە و لەڕێگەی ئینتەرنیتەوە دەگوازرێتەوە بەشێوەیەکی دەتوانی لەڕێگەی (ئیمەیڵ ،تۆڕی کۆمەڵایەتی ،وێبسایت،هتد ) توشی بەکارهێنەران بن و زانیاریە کەسیەکانیان سیخوڕی بەسەرەوە بکرێت.

٢-Hardware Keylogger

ئەم جۆرەیان لە ڕێگەی چپێکی ئەلکترۆنییەوە بدرێت لە کۆمپیوتەرەکان ،بەتایبەت لە شوێنی کارکردن یاخو لە کافێیکە (کافریایەک ) کاتێک کۆمپیوتەرەکەت بەجێدەهێلیت کەسێکی هاککەر دێت ئەو چپە ئەلکترۆنیە دەکات بە ئامێرەکەوە و لە ڕێگەی وایفای یاخود ئینتەرنیت زۆر بەئاسانی زانیاریەکان بەدەستی دەگات .بۆیە دەستنیشانکردنی ئەم جۆرە لەلایەن سیستمەکەتەوە ئەستەم ترە و مەترسیدارترین جۆری کیلۆکگەرە.

 

چۆن بەکارهێنران توشی ئەم پرۆگرامە دەبن ؟

زۆر ئاشکرایە ئێمەی بەکارهێنەر ڕۆژانە کە تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەهێنین چ لەسەر کۆمپیوتەرەکانمان چ لەسەر ئامێرە زیرەکەکان کاتێ وێبسایتێک یاخود پرۆگرامێک دادەبەزێنین لە سەرچاوەیەکەوە کە ڕەنگە باوەڕپێکراو نەبێت دەکرێت پرۆگرامی کیلۆگەری (keylogger) ی لەگەڵدا دانرابێت و بەبێ ئەوەی بەکارهێنەر هەستی پێ بکات ،هەندێک جاریش بەهۆی لێهاتووی ئەو کەسەی کە پرۆگرامەرە و ئەو کیلۆگەرەی پرۆگرام کردووە زۆر ئەستەمە لەلایەن پرۆگرامەکانی بواری ئاسایشی سیستەمەکە (Antivirus ,Firewall) بدۆزرێتەوە و نەهێڵێت کاریگەری هەبێت لەسەر بردنی زانیاریە کەسیەکان،بەشێوەیەکی گشتی لە ٪٧٥ بۆ ٪٨٠ جۆرەکانی کیلۆکگەر نادۆزرێتەوە لەلایەن لەلایەن پرۆگرامەکانی بواری ئاسایشی سیستەمەکە (Antivirus ,Firewall).

پرسیارە گرنگەکە لێرەدایە چۆن خۆمان بپارێزین لەم جۆرە سیخوریکردنە ؟

چەندین ڕێگەی تایبەتی هەیە بۆ ئەم جۆرە کیلۆکگەرانە بەڵام هیچ یەکێکیان لە ٪١٠٠ ناتوانن بڕیاری ئەوە بدەین کە دڵنیابیت پارێزراویت بە بەکارهێنانی ئەم ڕێگەیانە ،بەڵام لەهەموو ئەمانە گرنگتر ئەوەیە لە وێبسایتێک یاخود لینکیک یان پرۆگرامێک دڵنیا نەبیت و لەسەرچاوەی باوەڕپیکراو نەبێت هەرگیز دایمەبەزێنە و مەیکەرەوە و بەکاری مەهێنە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی باش پارێزراو بیت لەم جۆرە هاککردن و سیخوڕیکردنە.

 

بەهیوای سودمەندی .

شەنیەر طاهر محمد

مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی/کۆلێجی زانست/ بەشی کۆمپیوتەر

ماستەر لە زانستی کۆمپیوتەر



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3zZe7el
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە