بە فەرمی مۆبایلی Honor X20 5G بە ڕوونمای 120 هێرتز و زیاترەوە نمایش کرا

 

دوێنێ کۆمپانیای ئۆنەر نوێترین مۆبایلەکانی خۆی لە زنجیرەی Honor Magic3 بۆ ئاستی جیهان نمایش کرد، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە لە چین مۆبایلێکی ئاست ناوەندی بە ناوی Honor X20 5G نمایش کرد

 

چیپسێتی Mediatek Dimensity 900 لەسەر جێگیر کراوە و کار بە ڕووکاری بەکارهێنەری Magic UI 4.2 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 دەکات، بە هەر سێ بژاردەی بیرگە و ڕامی 6GB/128GB, 8GB/128GB, 8GB/256GB بەردەست دەبێت، هەروەها پشتگیری لە تایبەتمەندی Virtual RAM دەکات کە دەتوانێت 2 گێگابایت لە بیرگەی مۆبایلەکە وەک ڕام بەکار بهێنێت

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەروەها کامێرای سێڵفی ڕوونی 16 مێگاپێکسڵە، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرا بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

 

پاترییەکی قەبارە 4,300 مللی ئەمپێر/کاتژمێر لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات، دەرچەی هێدفۆن جاک لە خۆ دەگرێت و هەستەوەری پەنجەمۆر لە لاتەنیشتی مۆبایلەکە لە خۆ دەگرێت

بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت، نرخی بریتی دەبێت لە 295 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها بریتی دەبێت لە 340 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت، هەروەها بریتی دەبێت لە 380 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 8 گێگابایت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3sfrEvS
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە