بە فەرمی تابلێتی Honor Pad V7 Pro بە چیپسێتی MediaTek Kompanio 1300T و زیاترەوە نمایش کرا

 

لە دوای زنجیرە مۆبایلی Honor Magic3 و مۆبایلی Honor X20، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە تابلێتێکی نوێی بە ناوی Honor Pad V7 Pro ڕاگەیاند، ڕوونمایەکی قەبارە 11 ئینجی لە جۆری LCD بە ڕوونی 2560×1600 پێکسڵ و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت و چیپسێتی ئاست بەرزی MediaTek Kompanio 1300T تایبەت بە تابلێتەکان لەسەر جێگیر کراوە

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و کامێرای قووڵیش بە ڕوونی 2 مێگاپێکسڵ لە خۆ دەگرێت، چوار بڵندگۆ بە گونجێندراوی لەگەڵ DTS:X Ultra لە خۆ دەگرێت، هەروەها بە بیرگەی 128 گێگابایت و 256 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت و 8 گێگابایت بەردەست دەخرێت

بە ڕووکاری MagicUI 5.0 بنەچەکراو لەسەر ئەندرۆید 11 و خزمەتگوزارییەکانی کۆمپانیای گووگڵ دەخرێتە بەردەست، پاترییەکی قەبارە 7,250 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 22.5 وات دەکات، هەروەها پشتگیری لە پێنووسی زیرەکی Magic Pencil 2 دەکات لەگەڵ تەختەکلیلی موگناتیسی

بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەست دەبێت و نرخی بریتییە لە 400 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت لە جۆری Wi-Fi و نرخی 560 دۆلار دەبێت بۆ هەمان بیرگە و ڕام بەڵام بە پشتگیری کردن لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم(5G)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/2VP5Cnw
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە