بە فەرمی مۆبایلی +Honor Magic3 Pro بە چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەس و زیاترەوە نمایش کرا

 

ئۆنەر گەڕایەوە بۆ بەرهەم هێنانی مۆبایلە زیرەکە ئاست بەرزەکان و ئەمڕۆ سێ مۆبایلی ئاست بەرزی نوێی نمایش کرد کە دانەیەکیان +Honor Magic 3 Pro ـە، بەرزترین ئاستی لە زنجیرەکە هەیە و چوار کامێرا بە هەستەوەری زۆر گەورە لە دواوەیدا لە خۆ دەگرێت

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینجی لە جۆری Flex OLED بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز و تایبەتمەندی +HDR10 و پارێزەری “Nano Crystal Shield” تێدا بەکار هێنراوە کە 3 هێندەی پارێزەری ئاساییە بەهێزە و دژ بە شکانە

 

دیزاینی دواوەی مۆبایلەکە شەش گۆشەییە و کامێرای سەرەکی ڕوونی 50 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری IMX700 و پشتگیری کردن لە تایبەتمەندی Full Pixel Octa PD AutoFocus

کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە و کامێرایەکی 64 مێگاپێکسڵ بۆ وێنەی ڕەش و سپی و کامێرایەکی 64 مێگاپێکسڵی بۆ تێلەفۆتۆ بۆ 3 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت، کامێرای پێنجەمی بریتییە لە هەستەوەری سێ دووری 8×8 dTOF بۆ وێنەیەکی ڕوونی پشت تەڵخ کراو(portrait)

دواوەی مۆبایلەکە ماددەی سیرامیکە و بڕوانامەی IP68 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 پڵەسی لەسەر جێگیر کراوە و ئامرازی دەستکاری کردنی ڤیدیۆی لە لایەن کۆمپانیای IMAX Enhanced ـەوە دابین کراوە و پاترییەکی قەبارە 4,600 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 66 وات دەکات

 

تەنها بە بیرگەی 512 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت و ڕەنگی ڕەشی سیرامیکی و سپی سیرامیکی لێ بەردەست دەبێت، هەروەها نرخی بریتییە لە 1,499 یۆرۆ(1,760 دۆلار)



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3lWyZz7
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە