هەردوو مۆبایلی Google Pixel 6 و Google Pixel 6 Pro لە هەموو لایەکەوە ژیری دەستکرد بەکار دەهێنن

 

وەرزی نمایش کردنی مۆبایلەکان لە لای گووگڵ وەرزی پایزە، ئەمڕۆ بە شێوازێکی پێشبینی نەکراو کۆمپانیای گووگڵ نوێترین مۆبایلەکانی بە ناوی Google Pixel 6 و Google Pixel 6 Pro نمایش کرد، هەروەها لە پایزی ئەمساڵ بەردەست دەبن، وە بۆ یەکەمین جارە مۆبایلەکانی گووگڵ چیپی تایبەتی کۆمپانیاکەیان لەسەر جێگیر دەبێت و گووگڵ یەکەمین چیپی تایبەتی خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان بە ناوی Google Tensor ڕاگەیاند و لەسەر مۆبایلەکانی جێگیری دەکات و گووگڵ دەڵێت لە هەموو لایەکەوە مۆبایلەکە ژیری دەستکردی تێدا بەکار براوە

 

گووگڵ تەواوی تایبەتمەندییەکانی هەردوو مۆبایلەکەی ئاشکرا نەکرد، هێشتان قەبارەی فەرمی بڵاو نەکراوەتەوە بۆ هەردوو مۆبایل، بەڵام جۆری پرۆ لە ڕووی قەبارەوە پێدەچێت نزیک بێت لە گالەکسی نۆوت 20 ئەڵترا، هەروەها بە دیزاینێکی نوێی کامێرا دواوە کە دەرپەڕیوە و بەرزە، بۆ جۆری پرۆ ڕەنگەکان ورد ترن، بەشی سەرەوەی کامێرا بە هەر سێ ڕەنگی ڕەش و سەوز و پرتەقاڵی بەردەست دەبێت

 

ڕوونی و جۆری هاوێنەی کامێرای مۆبایلەکە ئاشکرا نەکراوە، بەڵام گووگڵ ڕایگەیاند کامێرای Google Pixel 6 Pro بەراورد بە نەوەی پێش خۆی 150% ڕووناکترە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بۆ هەردوو جۆرەکە باشتر کراوە و جۆری پرۆ کامێرای تێلەفۆتۆ لە خۆ دەگرێت کە 4 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت

 

لە ڕووی ڕەقەکاڵاوە باشتر کراوە بۆ کامێرا بە هاوکاری چیپی Tensor ـی تایبەتی خۆی، بە بەکارهێنەرانی ژیری دەستکرد بۆ باشتر کردنی تایبەتمەندی HDR و زیاتریش، گووگڵ هەموو تایبەتمەندییەکانی پرۆسێسەر و ڕام و پاتری ئاشکرا نەکردووە، بەڵام گووگڵ دەڵێت پاترییەکەی بەرگەی یەکی ڕۆژی کار کردنی ئاسایی دەگرێت

تاوەکو ئێستا وادەیەکی دیاری کراومان نییە بۆ نمایش کردنی مۆبایلەکان، بەڵام لە کۆتایی پایزی ئەمساڵ نمایش دەکرێت، مۆبایلەکە چیپی نوێ و ڕووکاری نوێ کە ئەندرۆید 12 ـیە و کامێرای نوێ و زیاتریش لە خۆ دەگرێت، ئەتوانین بڵێین گووگڵ لە کۆتاییدا وەڵامی ئەپڵی دایەوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3fGx1z9
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە