بە فەرمی مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Fold3 بە کامێرای ژێر ڕوونما و زیاترەوە نمایش کرا

 

وەک پێشبینی دەکرا، ئەمڕۆ کۆمپانیای سامسۆنگ لە بۆنەیەکدا نوێترین و ئاست بەرزترین مۆبایلی چەماوەی خۆی بە ناوی Galaxy Z Fold3 نمایش کرد، بڕوانامەی IPX8 هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات و کامێرای لە ژێر ڕوونمادایە

 

ڕوونمایەکی قەبارە 7.6 ئینجی لە جۆری Dynamic AMOLED 2X بە تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، هەستەوەری کامێرای ژێر ڕوونماکەی ڕوونی 4 مێگاپێکسڵە بەڵام بە قەبارەی 2.0µm، هەروەها کامێرایەکی 10 مێگاپێکسڵی هەیە بۆ پەیوەندی ڤیدیۆی و وێنەگرتنی سێڵفی

ڕوونمای دووەمی قەبارەی 6.2 ئینجە و بە پارێزەری شووشەیی Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە، هەروەها تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزە، چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی جۆری UFS 3.1 بەردەست دەبێت

 

کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵە، هەروەها کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای تێلەفۆتۆ بە ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ بۆ 2 هێندە نزیککردنەوەی جۆری ئۆپتیکاڵ لە خۆ دەگرێت

کامێرای سەرەکی تایبەتمەندی Dual Pixel AF و OIS لە خۆ دەگرێت، بەڵام کامێرای تێلەفۆتۆ تەنها OIS لە خۆ دەگرێت، بەداخەوە پێدەچێت کامێرای گۆشە فراوانی سەرنجی خۆکاری تێدا لا برابێت، بەڵام پشتەوەی مۆبایلەکە بە پارێزەری Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە

چوارچێوەی مۆبایلەکە بە ئەلەمنیۆمێکی زریپۆشی ڕووپۆش کراوە کە سامسۆنگ بەڵێنی باشترین و بەهێزترین چوارچێوەی بۆ داوە کە تاوەکو ئێستا بەرهەمی هێناوە، پاترییەکی قەبارە 4,400 مللی ئەمپێر/کاتژمێری لە خۆ دەگرێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 25 وات دەکات، هەروەها پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەل بە هێزی 11 وات و بارگاوی کەرەوەی پێچەوانە بە هێزی 4.5 وات دەکات

 

پشتگیری لە پێنووسی زیرەک دەکات، دوو بژاردەی پێنووسی زیرەکی S Pen Pro و S Pen Fold Edition بۆ بەردەستە، سامسۆنگ تایبەتمەندی فرە کردار(multitasking) لەسەر ڕووکارەکەی باشتر کردووە

بە ڕەنگەکانی سەوز و ڕەش و زیوی بەردەست دەبێت، نرخی دەست پێکی بریتییە لە 1,799 یۆرۆ بۆ بیرگەی 256 گێگابایت، هەروەها بە بیرگەی 512 گێگابایتیش بەردەست دەبێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s72kry
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە