تەواوی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی Galaxy Z Flip3 5G دزەیان پێ کرا

 

بۆنەی داهاتووی کۆمپانیای سامسۆنگ چوار ڕۆژی دیکە بەڕێوە دەچێت، پێش ئەو وادەیە تەواوی تایبەتمەندییەکانی یەکێک لەو بەرهەمانەی کۆمپانیاکە دزەی پێ کرا کە وا بڕیارە لەو بۆنەیەدا نمایش بکرێت، ئەویش بریتییە لە مۆبایلی چەماوەی Galaxy Z Flip3

 

ڕوونمایەکی قەبارە 6.7 ئینجی بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتزی لەسەر جێگیر کراوە لە جۆری Super AMOLED، هەروەها پارێزەری ڕوونمای شووشەیی Gorilla Glass Victus لەسەر جێگیر کراوە

هەروەها ڕوونمای دووەم بە قەبارەی 1.9 ئینج لە جۆری Super AMOLED بە ڕوونی 512*260 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، کە بە کار دێت بۆ هەندێک کاری خێرا، لە دواوەیدا کامێرای سەرەکی ڕوونی 12 مێگاپێکسڵ و کامێرای گۆشە فراوانیش بە هەمان ڕوونی لە خۆ دەگرێت

 

کامێرای سێڵفی ڕوونی 10 مێگاپێکسڵە و پشتگیری لە تایبەتمەندی OIS دەکات، هەروەها چیپسێتی سناپدراگۆن 888 لەسەر جێگیر کراوە و بیرگەی 256 گێگابایتی لە جۆری UFS 3.1 و ڕامی 8 گێگابایتی لە جۆری LPDDR5 لە خۆ دەگرێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 3,300 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە

بڕوانامەی IPX8 بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز دەبێت و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی بێتەلیش دەکات، هەروەها پێشبینی دەکرێت نرخی بریتی بێت لە 1,099 یۆرۆ



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iqmj1k
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە