بە فەرمی زنجیرە کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch4 بە چیپسێتی 5 نانۆمەتری و زیاترەوە نمایش کرا

 

پێشوازی بکەن لە هەر یەکە لە کاتژمێرە زیرەکەکانی Galaxy Watch4 و Galaxy Watch4 Classic!، یەکەمین کاتژمێری کۆمپانیای سامسۆنگ بە ڕووکاری One UI بنەچەکراو لەسەر Wear OS ـی کۆمپانیای گووگڵ، دیزاینێکی مۆدێرنیان هەیە بەڵام لە هەمووی گرنگتر ئەوەیە کە چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری لە خۆ دەگرن!

جۆری Galaxy Watch4 بە قەبارەی 40mm و 44mm بەردەست دەبێت، هەروەها جۆری Galaxy Watch4 Classicبە قەبارەی 42mm و 46mm بەردەست دەبێت، لە هەموویان چڕی پێکسڵ لە هەر ئینجێکدا بریتییە لە 330 پێکسڵ

سامسۆنگ لە ڕووی تایبەتمەندی پزیشکییەوە زنجیرەکەی پێش خستووە و تایبەتمەندییەکانی PPG(پێوانی گلوکۆزی خوێن) و ECG(پێوانی کارەبایی دڵ) و BIA، هەروەها زیاتر لە 100 وەرزش لە خۆ دەگرێت بۆ ئەنجام دان

 

چاودێری کردنی خەو باشتر کراوە لە کاتژمێرەکاندا و ئێستا دەتوانێت پرخە پرخ بدۆزێتەوە و پێوانی ئۆکسجین و خوێن بکات لە کاتێکدا خەوتوویت و زیاتریش

هەموویان چیپسێتی قەبارە 5 نانۆمەتری Exynos W920 لەسەر جێگیر کراوە کە پەرەی پێ دراوە بۆ کاتژمێرە زیرەکەکان، بە پشتگیری تۆڕی نەوەی چوارەمەوە و 16 گێگابایت بیرگە و 1.5 گێگابایت ڕام لە خۆ دەگرن

 

پاترییەکی 361 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بۆ گەورەکە و 247 مللی ئەمپێر/کاتژمێر بۆ بچووکەکە لە خۆ دەگرێت کە بەرگەی 40 کاتژمێر کار کردن دەگرن بە یەکجار بارگاوی کردنەوە و بە تەواوی بارگاوی دەبنەوە لە ماوەی کەمتر لە 2 کاتژمێردا

نرخی دەست پێکی کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch4 بریتییە لە 269 یۆرۆ بۆ جۆری Bluetooth و قەبارەی 40mm ،هەروەها بۆ کاتژمێری زیرەکی Galaxy Watch4 Classic نرخی دەست پێکی بریتییە لە 369 یۆرۆ بۆ جۆری Bluetooth و قەبارەی 42mm



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3yGg1QL
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە