ڤیدیۆی لە پاکەت دەرهێنانی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds 2 پێش نمایش کردنی فەرمی بڵاو کرایەوە

 

پێش بەڕێوە چوونی بۆنەی داهاتووی Samsung Unpacked لە ڕۆژی 11 ـی ئەم مانگە، خاوەن کەناڵی Mobile Central لەسەر یوتیوب ڤیدیۆی لە پاکەت دەرهێنانی بیستۆکی بێتەلی Galaxy Buds 2 بڵاو کردەوە، هەروەها تەواوی تایبەتمەندییەکانی لەگەڵ ئەپی Wearable خستە ڕوو

 

لە نێو پاکەتەکەی کەیسێکی بارگاوی کەرەوە و کێبڵی USB-A بۆ C و ڕوونکردنەوەی بەکارهێنانی تێدایە، کەیسی بارگاوی کەرەوەکەی لە دەرەوە ڕەنگی سپییە بەڵام لە ناوەوە ڕەنگی جیاوازە، وە بێگومان تایبەتمەندی لابەری ژاوە ژاو لە خۆ دەگرێت و لە پشتەوەی پاکەتەکەی ئاماژە بە بەرگە گرتنی پاتری لە نێوان 5 بۆ 20 کاتژمێر کراوە کە بە کەیس و بێ کەیس دیاری کردووە

وا بڕیارە کۆمپانیای سامسۆنگ لە ڕۆژی 11 ـی ئەم مانگە هەر یەکە لە بەرهەمەکانی Galaxy Buds2, the Galaxy Watch4, Watch4 Classic, Galaxy Z Fold3, Galaxy ZFlip3 لە بۆنەیەکدا نمایش بکات

 



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3s1slZn
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە