جۆرێکی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ نرخی دادەبەزێت

 

نرخی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان بە گشتی لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەرز بۆتەوە، ئەویش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نەمانی چیپ لە بازاڕەکانی جیهاندا و ئەو قەیرانەی هەبوونی چیپ کە نازانرێت تاوەکو کەی بەردەوام دەبێت، بە پێی ڕاپۆرتێکی نوێ، نرخی جۆرێکی تەلەڤزیۆنە زیرەکەکان پێش کۆتایی هاتنی ئەمساڵ دادەبەزێت

 

لە سەرەتای ئەمساڵ نرخی پانێڵی LCD بەرز بوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، هەر بۆیەش نرخی تەلەڤزیۆنەکان بەو پانێڵە لەگەڵ هەبوونی قەیرانی چیپیش لە جیهاندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بوونەوە، پێشبینی دەکرێت لە کۆتایی ئەمساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو نرخی پانێڵی LCD داببەزێتەوە و یەکێک لە هۆکارەکانی گرانی تەلەڤزیۆن بەو جۆرە پانێڵە نەمێنێت

 

هەرچی پانێڵی OLED ـە، بێگومان نرخێکی بەرزیان هەیە و ئەوانیش بەرز بوونەوەیان بە خۆیانەوە بینیوە، بەڵام بە ڕێژەیەکی کەمتر بەراورد بە پانێڵی LCD، لەکۆتاییدا نرخی پانێڵەکان گرنگی خۆی هەیە لە کاتی دابەزاندنیدا بۆ کڕیار، بەڵام بوونی قەیرانی چیپ بە جۆرێکە هێشتان بەروارد بە پێشووتر نرخی بەرهەمەکان بەرزن



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3DuTadI
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە