بە فەرمی کۆمپیوتەری Apple Mac Pro بە نوێترین گرافیک کاردەکانی کۆمپانیای AMD نوێ کرانەوە

 

ئەپڵ لە ئێستادا سەرنجی تەواوی لەسەر ئەو بەرهەمانەیە کە چیپی Apple M1 لەسەر جێگیر کراوە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە نییە بە تەواوەتی پشتی لە بەرهەمەکانی بە پرۆسێسەری ئێنتێڵەوە کردبێت، کۆمپانیاکە کۆمپیوتەری Mac Pro ـی بە نوێترین گرافیک کاردەکانی Mac Pro نوێ کردەوە، هەر سێ گرافیک کاردی AMD Radeon Pro W6800X, W6800X Duo, W6900X ـن و لە 50% توانای باشتر کراوە بەراورد بە Vega II پێش خۆیان، هەروەها زۆر باشتر کراوە لە هەندێک ئەپی پەیوەندی دار بە گرافیک کارد

 

دەتوانیت 84% باشتر بوونی ڕێندەر کردن لە ئەپی Octane X بە دی بکەیت و لە %23 لە ئەپی Cinema 4D و لە %26 لە ئەپی DaVinci باشتر کراوە، هەموویان خاوەن چوار دەرچەی Thunderbolt 3 ـن و خاوەن دەرچەی HDMI 2 ـن، هەروەها پشتگیری لە Infinity Fabric Link دەکات کە ڕێگەت پێ دەدات دوو گرافیک کارد بە یەکەوە پەیوەست بکەیت لە کاتی پشتگیری کردن لێی، هەروەها خێرایی بیرگەی PCLe بە نزیکی 5 هێندە کراوە، گرافیک کاردەکان خاوەن 32 گێگابایت میمۆرین لە جۆری GDDR6

ئەم گرافیک کاردانە جێگای هەردوو گرافیک کاردی Vega II و Vega II Dou دەگرنەوە، دەتوانیت 2,400 دۆلاری زیادە بدەیت و کۆمپیوتەرەکە لەگەڵ گرافیک کاردی W6800X بەدەست بهێنیت، هەروەها 4,600 دۆلار زیادە و گرافیک کاردی W6800X Duo، وە 5,600 دۆلار بۆ گرافیک کاردی W6900X، هەروەها دەتوانیت بڕی 9,600 دۆلار بدەیت و دوو گرافیک کاردی W6800X Duos بەدەست بهێنیت، یاخوود 11,600 دۆلار بدەیت و دوو گرافیک کاردی W6900X بەدەست بهێنیت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3CmrYh1
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە