ویندۆز 11 لە کاتی بڵاو کردنەوەی پشتگیری لە کارپێکردنی ئەپەکانی ئەندرۆید ناکات

 

مایکرۆسۆفت ئەمڕۆ بە فەرمی ڕایگەیاند وەشانی جێگیری سیستەمی وەگەرخەڕی ویندۆز 11 لە ڕۆژی 15 ـی مانگی 10 ـی ئەمساڵ بڵاو دەکرێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتدا ڕایگەیاند لە کاتی بڵاو بوونەوەی پشتگیری لە کار پێ کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید ناکات، هەر وەک چۆن مایکرۆسۆفت بەڵێنی کار پێ کردنی دابوو

 

مایکرۆسۆفت دەڵێت کار لەسەر تەواو گونجاندنی کار پێ کردنەکە دەکەن و لە ئێستادا تاقی کردنەوەی لەسەر دەکەن، هەروەها بە پێی چەند هەواڵێک بێت تاوەکو ساڵی داهاتوو ویندۆز 11 پشتگیری بۆ زیاد ناکرێت بۆ کار پێ کردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر سیستەمەکە، هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاند پێدەچێت تاوەکو نیوەی ساڵی داهاتوو بۆ هەموو ئەو ئامێرانەی کە گونجاون بۆ کار پێ کردنی سیستەمەکە، نوێ کردنەوەیان بۆ بەردەست ببێت



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3gQjd5D
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە