لە دوای نمایش کردنی مۆبایلی ZTE Axon 20 لە ساڵی ڕابردوو بە کامێرای ژێر ڕوونماوە، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە نەوەی دووەمی کامێرای ژێر ڕوونمای لەگەڵ مۆبایلی ZTE Axon 30 5G نمایش کرد
ڕوونمایەکی قەبارە 6.92 ئینجی لە جۆری Amoled بە ڕوونی +FHD و تێکڕای نوێ بوونەوەی 120 هێرتز لە خۆ دەگرێت، کامێرای سێڵفی لە ژێر ڕوونماکەیدا بە ڕوونی 16 مێگاپێکسڵ جێگیر کراوە و ڕوونمای مۆبایلەکە چڕی پێکسڵ بۆ هەر ئینجێکی بریتییە لە 400ppi
کامێرای دواوەی ڕوونی 64 مێگاپێکسڵە بە هەستەوەری Sony IMX682 و کامێرای گۆشە فراوان بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ و دوو کامێرای ڕوونی 5 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵیش لە خۆ دەگرێت، چیپسێتی سناپدراگۆن 870 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 256 گێگابایت لە جۆری UFS 3.1 بەردەست دەبێت، هەروەها بە بژاردەی ڕامی 6,8,12 گێگابایت بەردەست دەخرێت
پاترییەکەی قەبارەی 4,200 مللی ئەمپێر.کاتژمێرییە و پشتگیری لە بارگاوی کەرەوەی خێرا بە هێزی 55 وات دەکات، بە هەردوو ڕەنگی سەوز و ڕەش بەردەست دەبێت بە نرخی 338 دۆلار بۆ بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت، هەروەها بە نرخی 476 دۆلار بۆ بیرگەی 256 گێگابایت و ڕامی 12 گێگابایت بەردەست دەبێت
from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iQNi5b
via IFTTT