کۆنسۆڵی Steam Deck ڕێژەی ‘وێنە لە چرکەیەکدا-FPS’ ـی سنووردار کراوە بۆ تەمەنێکی باشتری پاتری

 

کۆمپانیای Valve لەم دواییەدا نوێترین کۆمپیوتەری هەڵگیراو(handheld) ـی ڕاگەیاند بە ناوی Steam Deck، ئێستاش کۆمپانیاکە پشت ڕاستی کردەوە کۆنسۆڵەکە سنووردار کەرێکی وێنە لە چرکەیەکدا واتە FPS ـی بە شێوەیەکی بنچینەیی تێدا جێگیر کراوە، کە ئامانج لێی جێگیر کردنی FPS ـە لە کاتی یاری کردن لە 30FPS، بە مەبەستی تەمەنێکی درێژتر بۆ پاتری کۆمپیوتەرەکە

 

کۆمپانیاکە دەڵێت دوایی تاقیکردنەوە و توێژینەوەکانمان لەسەر ئەم کۆمپیوتەرە ئەم بڕیارەمان داوە، پاشان بە نرخی 399 دۆلار کە کۆمپیوتەرێکی دەستی و هەڵگیراوی لەم شێوەیەی پێ دێت، زۆر باشە کە کار بە یارییەکان بە 30FPS بکات و تەمەنێکی درێژی پاتری هەبێت، هەروەها دەڵێت تاقیکردنەوەیان لەسەر یاری ‘Portal 2’ ئەنجام داوە و تێبینیان کردووە بۆ ماوەی 6 کاتژمێر تێکڕای وێنە لە چرکەیەکدا واتە FPS ـی جێگیر بووە لە 30FPS



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3y78pqa
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە