بە فەرمی کۆمپانیای نۆکیا یەکەمین مۆبایلی لە چەشنی ‘Rugged’ بە پشتگیری تۆڕی نەوەی پێنجەمەوە نمایش کرد

 

کۆمپانیای HDM Global ـی خاوەن کۆمپانیای نۆکیا، نوێترین مۆبایلی لە چەشنی مۆبایلی ڕەق و بەرگەگری بەرامبەر پەستان یاخوود بە ئینگلیزی لە چەشنی ‘Rugged’ ڕاگەیاند، مۆبایلەکە ناوی Nokia XR20 ـە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای تۆڕی نەوەی پێنجەم دەکات و نرخی بریتییە لە 549 دۆلار، کار بە سیستەمی وەگەرخەڕی ئەندرۆید 11 دەکات و نۆکیا بەڵێنی سێ وەشانی ئەندرۆید و چوار ساڵ وەشانی ئاسایشی مانگانەی مۆبایلەکە دەدات

 

مۆبایلەکە بڕوانامەی IP68 ـی هەیە بۆ دژە ئاو و خۆڵ و تۆز و خاوەن بڕوانامەی MIL-STD 810H ـیشە، هەروەها شووشەی پێشەوەی بە پارێزەری ڕوونمای Gorilla Glass Victus ڕووپۆش کراوە، هەروەها ڕوونمایەکی قەبارە 6.67 ئینج لە جۆری LCD بە ڕوونی 1080 پێکسڵ لە خۆ دەگرێت، کامێرای سەرەکی دواوەی ڕوونی 48 مێگاپێکسڵە و کامێرای گۆشە فراوانی ڕوونی 13 مێگاپێکسڵە و دوو کامێرای 2 مێگاپێکسڵی بۆ ماکرۆ و قووڵی لە خۆ دەگرێت

چیپسێتی سناپدراگۆن 480 لەسەر جێگیر کراوە و بە بیرگەی 128 گێگابایت و ڕامی 6 گێگابایت بەردەست دەبێت، هەروەها پاترییەکی قەبارە 4,630 مللی ئەمپێر.کاتژمێری لەسەر جێگیر کراوە



from کەی ئای تی ئێن https://ift.tt/3iWs7ih
via IFTTT
x
چەنالەکەم سەبسکرایب بکەن 👇

هەڵۆ سەلمان
سەبسکرایبم بکە